8ی مارس.. شۆڕشێك لەپێناو مافی ژنان
کوردستان 09:53 AM - 2024-03-08
PUKMEDIA
٨ی مارس
چەندین بیروبۆچوونی جیاواز دەربارەی رۆژی 8ی مارس لە جیهاندا هەن، بەڵام راستییەكەی ئەوەیە كە كۆتایی سەدەی نۆزدەو سەرەتای سەدەی بیستەم بەهۆی گەشەی پیشەسازییەوە كاری ژنان پەرەیسەند، كرێكارانی ژن زیاتر لە مەیدانی پیشەسازی جلوبەرگ و كارگەكانی رستن و چنیندا كاریان دەكرد.
ساڵی 1857 ژنانی كرێكار لە نیویۆرك لە كارگەی جلوبەرگ دژی هەلومەرجی كاركردنیان لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانیان كردو لەلایەن پۆلیسەوە سەركوتكران.
مانگی 8ی ساڵی 1907 لە كۆبوونەوەی گروپی ژنانی سۆشیالیستی سەر بە ئینتەرناسیۆنالی دووەم، كلارا زنكتین هەڵسوڕاوی سۆشیالیستی ژنی ئەڵمان پێشنیاری ئەوەی كرد كە رۆژێك بۆ نیشاندانی هاوپشتی لەگەڵ خەبات و مافەكانی ژناندا دیاریبكرێت، بەوبۆنەیەشەوە لە وڵاتانی جیهاندا خۆپیشاندان سازبكرێت.
ساڵی 1908 ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكا لە رۆژی 8ی مارسدا خۆپیشاندانی فراوانیان سازكرد.
ساڵی 1909 لە رۆژی 28/2 دا پارتی سۆشیالیستی ئەمریكا بەیاننامەیەكی دەركرد كە داوای ئەوەی كردبوو رۆژێك بۆ نیشاندانی خەبات و هاوپشتی لەگەڵ مافی دەنگدان و هەلومەرجی گونجاو بۆ كاری ژنان دیاریبكرێت.
ساڵی 1910 لە كۆنفرانسی ژنانی سۆشیالیستی سەر بە ئینتەرناسیۆنالیزمی دووەم، لە دانیمارك كە 100 ژن لە 17 وڵاتەوە ئامادەبوون، پێشنیارەكەی كلارا زنكتین لەلایەن ژنانی سۆشیالیستی ئەمریكاوە قبوڵكرا، بەڵام رۆژێكی دیاریكراو پەسند نەكرا.
ساڵی 1911 لە چەند وڵاتێكی ئەوروپی (سویسرا، نەمسا، ئەڵمانیاو دانیمارك) نزیكەی یەك ملیۆن ژن و پیاوی یەكسانیخواز لە رۆژی 19/3 دا خۆپیشاندانیان سازكرد بۆ بەرگری لە مافەكانی ژنانی كرێكارو ژنان بەگشتی.
رۆژی 25/3/1911 لە كارگەی جلوبەرگی (ترایەنگڵ) لە نیویۆرك، بەهۆی گەندەڵیی خاوەنكارو ئاكامی سەلامەت نەبوونی هەلومەرجی كار، 140 كرێكاری ژن سووتان، دوای ئەو رووداوە دڵتەزێنە نزیكەی 100 هەزار كەس لە مەراسیمی ماتەمینیەكەدا بەشداربوون، ئەو رووداوە كاریگەری جددی بەجێهێشت لەسەر بزوتنەوەی كرێكاری و یاساكانی كار لە ئەمریكا.
ساڵی 1913 لەكاتی دەستپێكردنی شەڕی جیهانی یەكەم، ژنانی ئەوروپاو روسیا دژی شەڕ بۆ ئاشتی خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان سازكرد، بەڵام لەجیاتی 19/3 گواستیانەوە بۆ 8/3.
لە دوا یەك شەممەی شوباتی 1913 و 1914 ژنانی روسیا خۆپیشاندانیان كردو داوای وەستانی شەڕو مافی ژنانیان دەكرد.
لە كۆتاییدا، یەك شەممەی شوباتی 1917 ژنانی روسیا مانگرتنێكیان دەستپێكرد لەژێر ناونیشانی (نان و ئاشتی) كە ئەوكات دوو ملیۆن سەربازی روسی كوژرابوون، دوای 4 رۆژ دیكتاتۆری روسیا (تزار) ناچاربوو مافی دەنگدان بۆ ژنان بەڕەسمی بناسێنێت، ئەوەش بەپێی ساڵنامەی نوێ دەیكردە 8ی مارس. ئەو خۆپیشاندان و مانگرتنەی ژنان بووە سەرەتای چەخماخەی شۆڕشی ئۆكتۆبەر.
دواتر ئەلكساندەر كۆلۆنتای داوای لە لینین كرد كە رۆژی 8ی مارس بكرێتە پشوی رەسمی لە یەكێتی سۆڤیەتدا، بەڵام لەباری عەمەلیەوە لە ساڵی 1965 بووە پشوی رەسمی، بەڵام وەكو رۆژێكی جیهانی ژنان لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكادا خۆپیشاندان و چالاكی سیاسی جەماوەری ئەنجامدەدرا.
لە كوردستانیشدا چەندین شۆڕش و قوربانیدانی ژنان تا ئەم ساتەوەختەش بووە بۆ هەوڵ و كۆششدان لەپێناو بەدەستهاتنی مافی خۆیان، هەر لەكاتی رژێمی بەعسی رووخاوەوە تا ئەم ساتەوەختە ژن بەشێكبووە لە قوربانیدان و هەوڵ و تێكۆشان، لە راپەڕینەكانی كوردستانیش ژنان لە پێشەوە بوون، دوای ئەوەش هەوڵدان بەردەوامبووە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان و چەندین بڕیارو یاساشیان دەركردووە.
یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە بەهۆی رێكخراوەكانی ژنان و كۆمەڵگەی مەدەنی و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی ژنان، ئامادەكاری كرا كە یاسای ژمارە (8) ی ساڵی 2011 ی بەرەنگاربوونەوەی توندتیژی لە خێزاندا جێبەجێبكرێت، كە لێرەدا ئامانج لەم یاسایە رەگەزی مێیە، چونكە گرنگیدان بە یاساو جێبەجێكردنی یاساكان توندوتیژییەكان كەمدەبێتەوەو دەبێتە هۆی وشیاركردنەوەی تاكیش و رێگریكردن لە تاوان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

