کۆمسیۆن لیژنەیەکی باڵا بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پێکدەهێنێت
کوردستان 01:40 PM - 2024-03-07
PUKMEDIA
پەرلەمانی کوردستان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لیژنەیەکی بۆ راپەڕاندنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکدەهێنێت، کە بڕیارە رۆژی 10-6-2024 ئەنجامبدرێت، وتەبێژی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "ئامانج لە دروستکردنی ئەو لیژنانە باشتر راپەڕاندنی کارەکانی هەڵبژاردنەکەیە، لە رووی تەکنیکی و دارایی و ئیداری و یاساییەوە".
لیژنە بۆ راپەڕاندنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان پێکهێنرا
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە لێدوانێکیدا بۆ وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بە فەرمانێکی وزاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق لیژنەیەکی ناوەندی بۆ راپەڕاندنی کارەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێناوە، کە وا بڕیارە لە 10-6-2024 بەڕێوەبچێت، کە دادوەر عەباس فەرحان حەسەن سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات و ئەندامانی لیژنەش لەچەند بەڕێوەبەرێکی گشتی پێکهاتوون".
"ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی ئەم لیژنەیە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و دانانی نەخشەی کارە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چاودێریکردنی یەکە ئیدارییەکانی سەربە کۆمسیۆن لە هەرێمی کوردستان و چاودێری کارە تەکنیکی و دارایی و ئیداری و یاساییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن"، جومانە غەلای وای وت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

