ده‌قی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێم
کوردستان 04:43 PM - 2024-02-21![دادگای فیدراڵی](https://images.pukmedia.com/root/KS/132122024_0000000.jpg)
دادگای فیدراڵی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ـی شوباتی 2024، دادگای باڵای فیدراڵی له‌چوارچێوه‌ی سكاڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بڕیاری له‌سه‌ر یاسای هه‌مواركراوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دا، هاوكات كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقی راسپارد كه سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات، هه‌ر لهدانیشتهنهكهیدا دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌د ئه‌ندام پێكبێت و بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانیش هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌مه‌رجێك له 4 بازنه كه‌مترنه‌بێت.
ده‌قی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی به‌مشێوه‌یه‌یه:
یه‌كه‌م:
ناده‌ستوریبوونی ده‌سته‌واژه‌ی یانزه‌یه‌م له مادده‌ی یه‌كه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، ژماره 1ی ساڵی 1992دا هه‌مواركراو و به‌مشێوه‌یه‌ی لێدێت "په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌د ئه‌ندام پێكدێت".
دووه‌م:
ناده‌ستوریبوونی ده‌سته‌واژه‌ی "به‌گوێره‌ی بڕگه‌ی 4 له مادده‌ی 2ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ژماره 11ی ساڵی 2007 تاپێكهێنانی ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ كوردستانی عێراق " كه له ماده‌ی 6 یه‌كه‌م له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق، ژماره 1ی ساڵی 1992 هه‌مواركراودا، ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌یه ده‌بێت "سه‌ره‌تا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جێگه‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق كه له‌م یاسایه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و ناده‌ستوریبوونی بڕگه‌ی چواره‌می ماده‌ی شه‌شه‌م".
سێیه‌م:
ناده‌ستوریبوونی مادده‌ی نۆی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی ده‌قی پێشوو، كه به‌پێی ماده‌ی چواره‌می هه‌مواری سێیه‌می ژماره 47ی ساڵی 2004 هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و به‌مشێوه‌یه‌ی لێدێت "كوردستانی عیراق دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر بازنه‌ی هه‌ڵبژاردندا، به‌مه‌رجێك له 4 بازنه كه‌مترنه‌بێت".
چواره‌م:
ناده‌ستوریبوونی ماده‌ی سێیه‌می یاسای ژماره 15ی ساڵی 2013، یاسای هه‌مواری حه‌وته‌می یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره 1ی ساڵی 1992، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ماده‌ی حه‌ڤده‌ی یاسای پێشوو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ كاركردن به‌هه‌مان مادده‌ی ئاماژه‌پێكراوه، كه تێیدا هاتووه: “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باری شارستانی، كارتی ده‌نگده‌ر ده‌دات به هه‌ر هاووڵاتییه‌ك كه ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت، به‌گوێره‌ی فۆڕمێك كه شێوازه‌كه‌ی دواتر دیاریی ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك بێت ناسنامه‌ی ده‌نگده‌ر بسه‌لمێنێت له‌كاتی ده‌نگداندا".
پێنجه‌م:
ناده‌ستوریبوونی ده‌سته‌واژه‌ی "له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عیراق" و ده‌سته‌واژه‌ی "به‌مه‌رجێك ژماره‌ی كاندیده‌كانی هه‌ر لیستێكی هه‌ڵبژاردن له سێ كه‌س كه‌متر نه‌بێت" كه له مادده‌ی بیست و دووی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراقی ساڵی 1992دا هاتووه‌و ده‌قه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی لێدێت "هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له كوردستانی عیراق مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه لیستێكی تایبه‌ت به‌خۆی پێشكه‌ش بكات كه ناوی كاندیده‌كانی له‌خۆبگرێت ژماره‌ی كاندیده ژنه‌كانی له30% كه‌متر نه‌بێت، هه‌روه‌ها ناوی كاندیده‌كان به شێوه‌یه‌ك رێكخرابێت نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه باسكراوه له ژنان له په‌رله‌مان مسۆگه‌ر بكات".
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەڕێگەی زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سكاڵای لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق تۆماركرد و ئەمڕۆش دادگاكە وەڵامی سكاڵاكەی دایەوەو چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەركرد.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
07:23 PM - 2024-07-26 -
پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان
08:19 PM - 2024-07-25 -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی: ئه‌ركی پارێزگاری نه‌ینه‌وایه گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كان ده‌ستپێبكات
05:26 PM - 2024-07-25 -
زیاتر لە 800 خێزانی ئاوارەی دهۆک گەڕانەوە زێدی خۆیان
03:43 PM - 2024-07-25
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
09:34 AM - 2024-07-26
سەرۆک بافڵ بۆ هێزی کۆماندۆ: ئەرکتان پاراستنی ئارامی و ژیانی خەڵکە
08:13 PM - 2024-07-25
پەرلەمانتارێک : 21 جۆر باجی نایاسایی لەهەرێم وەردەگیرێن
03:52 PM - 2024-07-25
دانپێدانانی تیرۆرستان بۆ تێکدانی ئارامی هەرێم لە PUKMEDIA بڵاودەکرێتەوە
08:33 PM - 2024-07-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک تێکۆشەر دەکات
ی ن ک 07:39 PM - 2024-07-26 -
سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لە سەرۆککۆماری عیراق دەکات
عیراق 07:23 PM - 2024-07-26 -
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆ خانەوادەی حاجی خدر عەبدوڵای قامیشی
پرسەنامە 02:48 PM - 2024-07-26 -
نرخی نادەین و هەمووشمان دەوێت
بیروڕا 01:18 PM - 2024-07-26 -
شێخ جەعفەر: بە هەڵبژاردن هەرێم رزگار دەکرێت
کوردستان 12:12 PM - 2024-07-26 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی نزیکەی 16 ملیار دینارە
کوردستان 09:34 AM - 2024-07-26