جومانە غەلای: دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی هەرێم پیشنیازە و جێگیر نییە
کوردستان 11:35 AM - 2024-02-20
PUKMEDIA
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌وه ئاشكراده‌كات، " كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی پێشنیازكراوه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆمسیۆن چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییه".
کۆمسیۆن چاوەڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵییە
جومانه غه‌لای له لێدوانێكی تایبه‌تدا به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌كی پێشنیازكراوه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌كه‌ین بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سكاڵاكان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان".
"دادگای باڵای فیدراڵی ده‌بێت كێشه‌كانی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكاته‌وه‌و بڕیاری له‌سه‌ر بدات و ئه‌مه‌ش گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی كاردا ده‌كات و دواتریش كۆمسیۆن پێویستی به‌چوار مانگ هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن"، جومانه غه‌لای وای وت.
نزیکەی 32 هەزار کەس ناویان تۆمارکردووە
وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمسیۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران له هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا 18 هه‌زار كه‌س ناویان تۆمار كردووه كه موالیدیان 2006 و به‌كۆی گشتیش هه‌تا به‌رواری 15-2-2024 زیاتر له 31 هه‌زار و 889 كه‌س ناویان تۆماركردووه، تا ئه‌م واده‌یه‌ش زیاتر له 2 ملیۆن و 350 هه‌زار كه‌س كارتی نوێی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه ".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، دادگای فیدراڵی 11 جار دانیشتنی دادگاكه‌ی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن دواخستووه تا ئێستا ئه‌و پرسه یه‌كلایی نه‌بوه‌ته‌وه‌و یه‌كێتی-ش ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه سكاڵاكه‌یان ناكشێننهوهو پێویسته دادگای فیدراڵی ئه‌و پرسه یه‌كلایی بكاته‌وه، كه سكاڵاكه له‌سه‌ر مادده‌كانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

