riklam

سەرۆکی ئیستۆنیا گەیشتە هەرێمی کوردستان

کوردستان 11:16 AM - 2024-01-17
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئیستۆنیا PUKMEDIA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری ئیستۆنیا

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-1-2024، ئەلار کاریس سەرۆكی ئیستۆنیا و وەفدی یاوەری لەرێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیکران.

بەپێێ زانیارییەکانی PUKMEDIA، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی کە پێکهاتوون لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ ئەلار کاریس سەرۆكی ئیستۆنیا کۆدەبنەوە.

سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئیستۆنیا کۆبوونەوە

رۆژی رابردوو 16-1-2024، لە شاری بەغدا، د. لتیف جەمال رەشید سەرۆک کۆماری عیراق و ئەلار کاریس سەرۆكی ئیستۆنیا کۆبوونەوە و لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنێتی پەرەپێدانی گفتوگۆیان کرد.

لەدیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر بایەخی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئیستۆنیا و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری لەبوارەکانی ئابوری و ژینگە و کشتوکاڵ و وزەی نوێبووەوە و زانست و تەکنەلۆژیا و گۆڕینەوەی ئەزمون لە بوارەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی و ئاسایشی ئینتەرنێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket