داوای سێهەمین مەرسومی سەرۆكی هەرێم بۆ هەڵبژاردن دەكرێت
کوردستان 12:53 PM - 2024-01-04لۆگۆی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، بینای پەرلەمانی كوردستان
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات، بەڵام بە نووسراوی رەسمی داوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش دەڵێت: "بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبەستین، چونكە تۆمارێكی پاك و بێگەردە".
جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە لێدوانێكیدا بەسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "كۆمسیۆنی عیراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەدەبات و لە ئێستاشدا هەندێك رێكاری تایبەت بە هەڵبژاردن هەن كە پێویستە كۆمسیاران بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمسیۆن دەیەوێت سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت".
"بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پشت بە تۆماری دەنگدەرانی عیراق دەبەسترێت، چونكە تۆمارێكی پاك و بێگەردە و تەنانەت لەدایكبووانی ساڵی 2006 كە بۆ ئەمساڵ مافی دەنگدانیان هەیە لە تۆمارەكەدا هەن، ئەمە جگە لەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیش بە هەمان شێوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بە سیستمی ئەلكترۆنی و دەستی دەبێت" جومانە غلای وادەڵێت.
كۆمسیۆنی عیراق داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایدەگەیەنێت: "ناتوانین لەو وادەیەی دیاریكراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەببەین و پێویستە وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریبكرێت".
لەو وەڵامە رەسمییەدا كە وێنەیەكی دەست سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كەوتووە و رۆژی 2ی1ی2023 ئاڕاستەی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم كراوە و ئیمزای عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی لەسەرە، بە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی رایگەیاندووە: "ئەو مەرسومەی رۆژی 25ی2ی2024 ی بۆ وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردووە، ناتواندرێت لەو وادەیەدا رێكارەكان تەواوبكرێن بەو پێیەی پێویستی بەئامادەكاری و كاتی گونجاوی پێشوەختە بەپێی خشتەی ئامادەكاری هەبێت".
سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق پێشنیاز دەكات: "وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری بكرێت و هاوئاهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێكی سەركەوتوو لە هەموو رویەكەوە بەڕێوەببرێت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
یەكێتی سكاڵای لەسەر پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردن هەیە
ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، سكاڵا لەسەر پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لە دادگای فیدراڵی تۆمار كرابوو، لەگەڵ ئەوەی سێ جار وادەی دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ ئەو سكاڵایە دیاریكرا، بەڵام هەر جارەو بە بیانوویەك دانیشتنەكە دواخراوە و دواجاریش بڕیاردرا رۆژی 21-1-2024 دادگاكە بۆ ئەو پرسە كۆببێتەوە.
سكاڵاكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، هەروەها یەكێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
وتەبێژی یەكێتی: ئامادەین بۆ هەڵبژاردن
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەی بەشداریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت: "هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساوین".
پێشتریش سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندبوو: "یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەوپێیەی ماوەیەكی كەمە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق تەواوبووە و لەدوای هەر هەڵبژاردنێكیش ئامادەبووە بۆ هەڵبژاردنێكی دیكە".
ئەوەشی خستبوەڕوو: "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەرگیز لەهەڵبژاردن نەترساوە و ئامادەیی هەیە سبەینێ بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكات".
ئەگەر لەسەر داوای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت، پێویستە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ جاری سێهەم كاتێكی دیكە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریبكات، چونكە پێشتریش رۆژی 18ـی تشرینی دووەمی 2023 و 25ـی شوباتی 2024ی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكردبوو.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و هواوی سەرقافڵەی وەرچەرخانی کەرتی پەیوەندییەکانن لە عێراق
12:24 PM - 2024-04-30 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
04:09 PM - 2024-04-29 -
یادی ٤٥ ساڵەی شەهید سیروان و هاوڕێکانی
10:41 AM - 2024-04-29
ئەمانەش ببینە
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
06:27 PM - 2024-04-29
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
02:41 PM - 2024-04-29
خوێندكارانی عیراق و ههرێم بۆ خوێندن دهنێردرێنه دهرهوهی وڵات
12:03 PM - 2024-04-29
دانهغاز: زیانی كهم بهر كۆرمۆر كهوتووه و بهكاتی بهرههمهێنان رادهگرین
10:54 AM - 2024-04-29
زۆرترین خوێنراو
-
شەڕی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵی کەرکوک دەکرێت
کوردستان 11:01 AM - 2024-04-30 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی رابەری بزوتنەوەی حەقە دەکات
ی ن ک 11:19 PM - 2024-04-29 -
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ خانەوادەی کوێخا سمایلی تەلان
پرسەنامە 07:19 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی 85 ئیمزا بۆ قەرەبوی هەڵەبجە کۆدەکاتەوە
کوردستان 06:27 PM - 2024-04-29 -
پەرلەمانتارێکی یەکێتی: قبوڵی ناکەین جیاوازی لەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم بکرێت
کوردستان 05:11 PM - 2024-04-29 -
سەرۆک بافڵ هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی کوێخا سمایلی تەلان دەکات
پرسەنامە 04:09 PM - 2024-04-29 -
چوار باڵیۆزی نوێ لە عیراق دەستبەكار دەبن
عیراق 02:41 PM - 2024-04-29 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام وسو
پرسەنامە 02:09 PM - 2024-04-29