ستران عەبدوڵڵا: ئیستحقاقی هەڵبژاردن پارێزگارێکی کورد و یەکێتییە بۆ کەرکوک
کوردستان 04:31 PM - 2023-12-30
PUKMEDIA
ستران عەبدوڵڵا
گفتوگۆی لایەنەکان بۆ دیاری کردنی پارێزگاری کەرکوک لە ساڵی تازەدا دەستپێدەکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیش دەڵێت: "یەکێتی ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکە لەگەڵ سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان لە کەرکوک بەجۆرێک لەچوارچێوەی ئیستحقاقی هەڵبژاردندا بێت و یەکێتی دەخوازێت پارێزگارێکی کورد و تایبەتیش یەکێتی بۆ حکومەتێکی هەمە لایەنە لە کەرکوک دابنرێت".
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی کەناڵی کوردساتدا لەبارەی گفتوگۆی لایەنەکان بۆ دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەخوازێت پارێزگارێکی کورد و تایبەتیش یەکێتی بۆ حکومەتێکی هەمە لایەنە لە کەرکوک دابنرێت، کەبەتایبەت ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش هەر تەئکید لەوە دەکاتەوە، کە پارێزگار دەبێت هەم کورد بێت هەم یەکێتی، لەهەمان کاتیشدا یەکێتی رەچاوی را و سەرنجی سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانی تر دەکات لە کەرکوک".
"یەکێتی سێ بنەمای هەیە، یەکەم ئەنجامی هەڵبژاردن چی دەخوازێت و دووەم حکومەتێکی هاوبەش کە هەموو پێکهاتەکانی تێدا بێت لە کەرکوک، کەسەرۆک بافڵیش لەپەیامەکەیدا تەئکیدی لێکردەوە، سێیەمیش ئەو یاسایەی کەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقی پێ کراوە ببێتە یاسایەکی گشتی بۆ جێبەجێ کردنی حوکم لە هەموو عیراق"، ستران عەبدوڵڵا وای وت.
یەکێتی ئاماددەی هەموو گفتوگۆیەکە
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی وتیشی: "گفتوگۆکان بۆ حکومەتی داهاتووی عیراق لە دوای ساڵی تازەوە دەستپێدەکەنەوە، کەبەتایبەت دوای ئەنجامی تانەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەستپێدەکەین و ئەوکاتە بەرەسمی حکومەتی عیراق داوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات و لە کۆبونەوەی یەکەمدا بەتەمەنترین کەس کۆبونەوەکە بەڕێوەدەبات و دوای ئەوە پارێزگاری کەرکوک دیاری دەکرێت، کەئەوەش چەند رێکارێکی یاسایی هەیە و پێویستی بە رێککەوتنی لایەنەکانە، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆکانی یەکێتی لە کەرکوک دەبێت و لەگەڵ سەرجەم لایەن و پێکهاتەکانە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عیراقیش".
"ئەرکی یەکێتی و سەرجەم لایەنەکانی تریش قورس دەبێت بۆ ئەم پرسە، چونکە دیاریکردنی پارێزگار دەبێت هەموو مەرجەکانی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی لە کەرکوک تێدا بێت و بۆ ئەو مەبەستەش وەک یەکێتی ئامادەی هەموو گفتوگۆیەکین، لەچوارچێوەی ئیستحقاقەکانی هەڵبژاردن"، ستران عەبدوڵڵا وا دەڵێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

