سەنتەری هەڵبژاردن: شاسوار عەبدولواحید شکستەکەی بەسانتلیگۆدا هەڵدەواسێت
کوردستان 09:17 PM - 2023-12-25پرۆسەی هەڵبژاردن
شەوی رابردوو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا شاسوار
عەبدولواحید کە سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێیە، بەبێ هیچ زانیاری و داتایەکی بەردەست سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عیراق
چەند داتایەکی ناڕاستی خستەڕوو، گوایە لە (600) هەزار دەنگی کورد نزیکەی (200)هەزار
بەشداریان کردووە و هاوکات سیستمی سانتلیگۆ دەکاتە بیانو بە شکست و بەدەستنەهێنانی کورسی.
لەبەرامبەر ئامارە
هەڵە و پەڵەکانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی شاسوار عەبدولواحید دا، راگەیاندنی سەنتەری
هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وەڵامێکدا راستییەکان
ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت:" لە بەشێکی قسەکانیدا شاسوار سیستمی سانتلیگۆ دەکاتە
بیانوو بۆ نەربردنی کورسی! لە کاتێکدا سیستمی سانتلیگۆ (1.7) کاریگەری لەسەر کورسی
یەکەم هەیە، ئێ خۆ شاسوار و جەماعەتەکەی بە نیازی (4 بۆ 5) کورسی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوک بوون، بۆچی کورسییەکانی دیکەیان نەهێنا؟! هەروەها دەشڵێت؛ «کورد بووەتە کەمینە»
لەوەشدا هەڵەیە، چونکە کورد وەکو نەتەوە زۆرترین دەنگی هێناوە لەچاو دوو پێکهاتەی دیکە
و وەکو لیستیش لیستە کوردستانییەکان (7) کورسیان بەدەستهێناوە".
راشیگەیاندووە:"پێشتر
شاسوار و جەماعەتەکەی پڕوپاگەندەی ئەوەیان دەکرد لە کاتی دەنگدانی تایبەتدا هێزەکانی
پێشمەرگە دەنگ نادەنە حزبەکانی دەسەڵات لە کاتێکدا بۆ زانیاری شاسوار و جەماعەتەکەی
لەناو هێزەکانی پێشمەرگە جگە لە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر، رێژەی بەشداریکردن لە
سەروی (95%) بووە، تەنانەت لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و سلێمانی لە سەروی (90%) دەنگیان
بە لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە داوە".
لە کۆتای وەڵامەکەشیدا
راگەیاندنی سەنتەری هەڵبژاردنی کەرکوک-سەڵاحەدین دەڵێت:" ئەوەندە بە شاسوار و
جەماعەتەکەی دەڵێین؛ شکست بە درۆو دەلەسەی سەر شاشەکان پینە و پەڕۆ ناکرێ، بەڵکو بە
راستکردنەوەی هەڵەکان، و بە خۆداچوونەوە دەکرێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18