riklam

سەعدی پیرە: خوازیارین جەژنی لەدایکبوونی مەسیح ببێتە هەوێنی ئاشتی

ی ن ک 12:32 PM - 2023-12-24
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان, به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مه‌سحیه‌كانی جیهان بەگشتی و هەرێمی كوردستان و عیراق به‌تایبەتی دەکات.

 

دەقی پەیامەکە:

 

به‌بۆنه‌ی رۆژی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح  (سڵاوی خودای لێ بێت) پیرۆزبایی گه‌رم له‌ تەواوی خۆشك و برا مه‌سحیه‌كانی جیهان بەگشتی و هەرێمی كوردستان  و  عیراق به‌تایبەتی ده‌كه‌ین، هیواخوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هه‌وێنی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و ئارامی له‌وڵاته‌كه‌مان و قوڵكردنەوەی گیانی برایەتی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان ئاین و ئاینزا و پێكهاته‌ جیاجیاكان، هاوكات دەستپێكێك بێت بۆ كۆتایی هێنان به‌ئاواره‌یی و نه‌هامه‌تیه‌كانی هاوڵاتیانی مه‌سیحی لە كوردستان و عیراق و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان، تیرۆریستان و تاریكپه‌ره‌ستانی داعش-یش بۆ به‌یه‌كجاری له‌ناوبچن.


‎سەعدی ئەحمەد پیرە
‎وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket