46 كاندید هیچ دەنگێكیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەستنەهێنا
عیراق 10:19 AM - 2023-12-23
PUKMEDIA
هەڵبژاردن
لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا 46
كاندید هیچ دەنگێكیان نەهێناوەو دەنگەكانیان سفرە، كە لەو ژمارەیە 22 كاندیدیان لەرەگەزی
مێ-ن و 24 كاندیدیش لەرەگەزی نێر-ن، پسپۆڕێكی بواری هەڵبژاردنیش گریمانەی ئەو حاڵەتە
بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە، كە لەپڕۆسەكە كشابێتنەوە.
بەپێی شیكارو بەدواداچوونی PUKMEDIA كە
پشتی بەو داتا و زانیارییانەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بەستووە كە بەڕەسمی
بڵاویكردووەتەوە، لەو 15 پارێزگایەی عیراق 46 كاندید هیچ دەنگێكیان بەدەستنەهێناوە،
كە زۆرترین ژمارەی سفر لە پارێزگای بەغدایە 16 كاندیدە و 8 یان لە رەگەزی مێیە و 8
یشیان لە رەگەزی نێرن.
هەربەپێی شیكاركردنەكەی تیمی بەدواداچوونی PUKMEDIA كە (سفر دەنگ تا 5 دەنگی) لەو 15 پارێزگای هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگانی تێدا بەڕێوەچووە وەك كەمترین رێژەی دەنگ وەرگرتووە (318) كاندید
ژمارەی دەنگیان سفر تا تەنیا 5 دەنگیان بەدەستهێناوەو لەو ژمارەیەش 160ی كەمترین دەنگ
بەر رەگەزی مێ و 158ی دیكەش بەر كاندیدی رەگەزی نێر دەكەوێت كە بەمجۆرەیە:
• 46 كاندید
هیچ دەنگێكیان نەهێناوە، كە 22 كاندیدیان ژنن و 24 كاندیدیان پیاون.
• 39 كاندید
تەنیا یەك دەنگیان بەدەستهێناوە، كە 16 كاندیدیان ژنن و 19 كاندیدیان پیاون.
• 73 كاندید
تەنیا دوو دەنگیان بەدەستهێناوە، كە 36 كاندیدیان ژنە و 37 كاندیدیان پیاوە.
• 55 كاندید
تەنیا سێ دەنگیان بەدەستهێناوە، كە 20 كاندیدیان ژنن و 35 كاندیدیان پیاون.
• 56 كاندید
تەنیا چوار دەنگیان بەدەستهێناوە، كە 32 كاندیان ژنن و 24 كاندیدیان پیاون.
• 49 كاندید
تەنیا پێنج دەنگیان بەدەستهێناوە، كە 15 كاندیان ژنن و 34 كاندیدیان پیاون.
هەرچی پەیوەندی بە پارێزگای كەركوكیشەوە هەیە، كەمترین
حاڵەتی لەو جۆرەی تێدابووە، بەو پێیەی بەرزترین رێژەی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاكان
لە كەركوك بووە كە 66% بووە و تەنیا كاندیدێك (سفر) دەنگی هەبووەو دوو كاندیدیش یەكی
دەنگێكیان هێناوەو دوو كاندیدیش یەكی (2) دەنگیان هەبووە و كاندیدێكیش 3 دەنگ و
دوو كاندیدیش هەبوون كە هەریەكێكیان (4) دەنگیان بەدەستهێناوە.
پسپۆڕێكی بواری هەڵبژاردن هۆكاری ئەو حاڵەتەی
روونكردەوە و بە PUKMEDIA ی راگەیاند:
كە هۆكاری سەرەكی ئەو كەم دەنگییەی كاندید بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەشێك لە حزبەكان
كە بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكەن، هەندێك كاندید دەچنە ناو پڕۆسەكەوە تەنیا بۆ وەرگرتنی
بڕێك پارە و ئیمتیازی ماددییە.
"هۆكارێكی دیكەش
پەیوەندارە نەخوێندنەوەی ژینگەی كۆمەڵایەتی و سیاسیی كۆمەڵگە و ویستی دەنگدەر و قەبارەی
سیاسیی و متمانەی دەنگدەر و پڕۆگرامی بانگەشە". ئەو پسپۆڕەی بواری هەڵبژاردن
وایوت.
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، كۆی
گشتی كاندیدی لیستە بەشداربووەكان لە 15 پارێزگاكە، 5 هەزار و 904 كاندید بووە، لەو رێژەیەش 4 هەزار و 242 كاندیدی پیاو و هەزار
و 662 كاندیدیان ژن بوون.
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی
عیراق، ژمارەی دەنگدەرانی گشتی و تایبەت بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 كەس بوون، لەو رێژەیەش 15 ملیۆن و 108 هەزار و 135 دەنگدەری گشتی و ملیۆنێك
و 2 هەزار و 393 دەنگدەری تایبەت و 48 هەزار و 260 راگوێزراو بوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

