جیاكردنەوەو ژماردنی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت دەستپێدەكات
کوردستان 09:33 AM - 2023-12-21
كۆسرەت فەیسەڵ كەتۆ
پڕۆسەی جیاكردنەوەو ژماردنی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت
بڕیارە كەمێكی تر دەستبكرێت بە جیاكردنەوە و ژماردنی سندوقەكانی دەنگدانی تایبەت لە 15 پارێزگاكەی عیراق كە رۆژی شەممە 16-12-2023، دەنگدانی تایبەتی تێدا ئەنجامدرا و زیاتر لە ملیۆنێك دەنگدەری تایبەت دەنگیاندا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA پڕۆسەی جیاكردنەوە و هەژماركردنی دەنگەكان لە كەركوك و دهۆك دەستیپێكردووە و هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە كەركوك و هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا و لیستی یەكێتی لە دیالە سەركەوتنی بەرچاویان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقدا بەدەستهێنا و لە دەنگدانی تایبەتیشدا لە پێش و پێشەنگن.
بەپێی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لە ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە كەركوك دەستیكەوتووە، 112 سندوقی دەنگدانی تایبەت لە كەركوك جیادەكرێتەوە و دەژمێردرێنەوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی PUKMEDIA كە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەستیكەوتووە: "2 هەزار و 38 وێستگەی دەنگدانی تایبەت لە عیراق ژماردنەوەی دەستیان بۆ دەكرێت".
"داتا و زانیاری لە ئۆفیسی شارەكان وەردەگرنەوە كە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستیان تێدا ئەنجامدەدرێت و دەنێردرێنەوە بۆ ئۆفیسی نیشتمانی و پاش تەواوبوونی پڕۆسەكەش ئەنجامی رەسمی رادەگەیەندرێت" سەرچاوەیەك لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بۆ PUKMEDIA وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

