هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه لە کۆمسیۆن سكاڵا تۆمار ده‌كات
کوردستان 09:42 AM - 2023-12-20
PUKMEDIA
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه 15 سكاڵا له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك تۆماركردوه‌و جۆری سه‌رپێچی و رێگرییهكانیشی دیاریی كردوه كه به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی كورد له‌شاره‌كه ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" له رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت و گشتی دا كه رۆژانی 16 و 18ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌چوون، رێگری و خروقاتی زۆر هه‌بووه، بۆیه هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه به‌ره‌سمی 15 سكاڵای له‌كۆمسیۆن تۆمار كردوه له‌سه‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه ده‌نگده‌ری كورد نه‌یتوانی ده‌نگ بدات ، هه‌روه‌ها كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر و نه‌خوێندنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان كه(ته‌خه‌تی) تێپه‌ڕاندن بۆ ده‌نگده‌ری كورد نه‌كراوه له‌ناوچه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌ڵام بۆ پێكهاته‌كانی دیكه كراوه".
"جۆرێكی دیكه‌ی سكاڵاكان بریتی بوون له‌و سه‌رپێچییانه‌ی كه له‌ناوچه‌ی حه‌ویجه به‌رامبه‌ر به‌ده‌نگده‌رانی كورد كراون و ئاسته‌نگ بۆ ده‌نگدانیان دروستكراوه‌و به‌ڵگه ره‌سمییه‌كانیش هاوپێچی سكاڵاكانن"، سه‌رچاوه‌كه وایوت.
هەر لەو بارەیەوە ئاسۆ مامەند سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە هەڵبژاردنی گشتیدا خروقاتی زۆر بەرامبەر بە دەنگی کورد کراوەو دەیان هەزار کورد بەهۆی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان لە دەنگدان بێبەش کراوە، لەم چوارچێوەیەشدا سکاڵامان تۆمار کردووە و بەڵگەکانمان خستۆتەروو، ئەمە جگە لەوەی بەرامبەر دەنگی کورد پێشێلکاری زۆر هەبووە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاندووە: "پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان ئامادەین بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و بەدواداچوونیان بۆ دەکەین بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەگەڵیاندا پێشکەش کراون و پاشان بڕیاریان لەسەر دەدەین، سکاڵاکانیش تایبەتن بە رۆژی دەنگدان و ئەو پێشێلکارییانەی کەلەو رۆژەدا روویان داوە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

