riklam

رزگار حاجی حەمە: پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتی دەبێت

کوردستان 12:39 PM - 2023-12-19
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی PUKMEDIA

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی رابردوو رێژەی دەنگەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێژەی ٪٩٠ بەرزبووەتەوە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیش دەڵێت:" بەپێی ئەنجامی دەنگەکان پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتییە".

رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند:"دەنگەکانی یەکێتی بەڕێژەی ٪٩٠ بەرزبووەتەوە و بەپێی ئەنجامی دەنگەکانیش پۆستی پارێزگاری کەرکوک مافی یەکێتییە".

وتیشی:" یەکێتی نیوە زیاتری دەنگەکانی سنوری کەرکوکی بەدەستهێناوە، هەرچەندە بەهۆی پەرتەوازەیمان دەنگی کورد زۆر فەوتا، بەڵام ئێستاش دەتوانین یەکڕیزی دروستبکەین".

راشیگەیاند:" وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی کاری پێکەوەیین لەسەرجەم ناوچەکان".

 

رزگار حاجی حەمە ئاماژەی بەوەشکردووە:" ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی لەکەرکوک تا ئێستا ١١٠ هەزار دەنگی تێپەڕاندووە و لە ئەنجامی ٪٥٠ی جیاکراوەی دەنگەکان ٥ کورسی بەدەستهێناوە".

ئەمەش لەکاتێکدایە لەدەنگدانی تایبەتیشدا کە رۆژی ١٦-١٢-٢٠٢٣ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق ئەنجامدرا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان زۆرترین دەنگەکانی بەدەستهێنا.  

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket