زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەری تایبەت بەشداری هەڵبژاردنی پارێزگاكان دەكەن
کوردستان 10:37 AM - 2023-12-16
بەیار ئامێدی
بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت
ئەمڕۆ زیاتر
لە یەک ملیۆن و دوو هەزار دەنگدەری تایبەت بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاكانی عیراق دا دەكەن و مافی دەنگدانیان هەیە كە لە 15 پارێزگای عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە
بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی
باوەڕپێكراوەكانی سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA كە
لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەرڵبژاردنەكانی عیراق و مەكتەبی هەڵبژاردنەكانی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستانەوە وەریگرتووە، 1002393 دەنگدەری تایبەت لە هێزە ئەمنییەكان و
ناوخۆ و سوپا لە سەرتاسەری عیراق مافی دەنگدانیان هەیە.
پرۆسەی
دەنگدانی تایبەت لەسەعات 7:00ی سەرلەبەیانیەوە لە 565 ناوەندی دەنگدان لە عیراق و
هەرێمی كوردستان دەستیپێكردووە و بڕیارە سەعات 6:00ی ئێوارە كۆتایی بە پرۆسەی دەنگدانی
تایبەت بهێندرێت و بۆ چاودێری پرۆسەکە و رێگری لە هەر پێشێلکارییەک 11 هەزار کامێرای چاودێری لە بنکە و وێستگەکانی دەنگدان دانراون.
بەگوێرەی رێنماییەكانی
كۆمسیۆن دەنگدەری تایبەت لە وێستگەی دەنگدانەكە لەلایەن تیمی سەرپەرشتیاری كۆمسیۆنەوە
داوای ناسنامەی فەرمانگەكە و كارتی نیشتمانی و ناسنامەی تایبەت و كارتی بایۆمەتری
دەنگدانی لێدەكرێت، بەڵام كارتی بایۆمەترییەكەی لێوەردەگیرێت و پسوڵەیەكی پێدەدرێت،
بەوتەی سەرپەرشتیارێكی بنكەی دەنگدان كە بۆ PUKMEDIA بەبێ ناوهێنان قسەیكرد وتی: "وەرگرتنی كارتی
بایۆمەتری دەنگدان لە دەنگدەرانی تایبەت بۆ ئەوەیە كە نەتوانرێت هەمان كارت لە دەنگدانی
گشتی بەكاربهێندرێت، هەرچەندە لیستی ناوی دەنگدەرانی تایبەت و گشتی جیایە و پێویستە
دەنگدەر ناوی لە یەكێك لەو لیستانەدا هەبێت ئەوكات بۆی هەیە دەنگبدات".
لە
هەرێمی كوردستانیش ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان
بەو پێیەی نزیكەی 54 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن، كە زۆرترینیان لە پارێزگای سلێمانییە
كە 23 هەزار و 402 كەس و لە هەولێریش 15 هەزار و 492 دەنگدەری تایبەت هەیە و لە دهۆكیش
14 هەزار و 788 دەنگدەری تایبەت هەیە.
بۆ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق 134 لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن
کە 39 هاوپەیمانی و 29 حزب و 66 کاندیدی سەربەخۆن، کە نزیکەی 40 رۆژە بانگەشە بۆ لیست
و کاندیدەکانیان بەردەوامبوو، رۆژی دووشەممە 18-12-2023 دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كوردو یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

