بەگەڕخستنەوەی تواناکانی گەنجان ئامانجی لیست و هاوپەیمانێتییەکانی یەکێتییە
کوردستان 02:46 PM - 2023-12-01بانگەشەی هەڵبژاردن
لیست و هاوپەیمانێتییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی كەرتی هونەر و وەرزشدان، دەشیانەوێت لەوڕێگەیەوە كار لەسەر تواناكانی گەنجان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەكانیان بكەن، هاوكات خزمەتی سەرجەم چین و توێژەکانی ناوچە جێناكۆكەكان بكەن بەبێ جیاوازی.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كارنامەی لیست و هاوپەیمانێتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، بە بەرنامەی گونجاو بۆ هێنانەكایەی دەرفەتی كاری گەنجان لەبوارە جیاوازەكان و چارەسەركردنی كێشەی بێكاری و یارمەتیدانی گەنجانی بەهرەمەند لەبوارە جیاوازەكاندا داڕشتووە.
یەكێتی بەرنامەی تایبەتی بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی هونەرو وەرزش لە كەركوك هەیە
ئازاد شەریف كاندیدی ژمارە ١٥ لە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەك بەرنامەی هاوپەیمانییەكەمان لە كەركوك هەوڵدەدەین كار بۆ پێشخستنی گەنجان بكەین، بەتایبەت لەڕووی هونەر و وەرزشەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی دروستكردنی چەند یاریگایەكی كراوە و داخراو و هۆڵی وەرزشی و مەلەوانگەمان هەیە".
"جگە لەوەی دەمانەوێت گرنگی بە چالاكییە هونەرییەكان و ئەسپسواری و پاسكیلسواری و كردنەوەی فێستیڤاڵی وەرزشی لە كەركوك بدەین، تاوەكو لەو رێیەوە گەشتیاران و وەرزش دۆستانی شارەكانی كوردستان و خواروی عیراق روو لە كەركوك بكەن" ئازاد شەریف وادەڵێت.
یەكێتی لە دیالە پلانی بۆ پێشخستنی كەرتی وەرزش هەیە
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دركی بە پشتگوێخستنی كەرتی هونەر و وەرزش لە دیالە كردووە، هەربۆیە لەرێگەی لیستەكەیەوە لە دیالە، پلان و بەرنامەی تایبەتی بۆ وەرزش لە پارێزگاكە هەیە.
سەباح كەریم كاندیدی ژمارە ١ لە لیستی سەربەخۆی ژمارە ١٢٠ ی دیالە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەرنامەی تایبەتمان بۆ پێشخستنی كەرتی هونەر و وەرزش لە پارێزگاكە هەیە و لە بەرنامەی لیستەكەماندا بایەخی زۆرمان پێداوە، چونكە پارێزگای دیالە چەندین ساڵە لەڕوی وەرزش و هونەرەوە پشتگوێخراوە".
"بۆیە دەمانەوێت لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ببینە بەرگریكارێکی سەرسەختی هاووڵاتیان و چیدیكە نەهێڵین جیاوازی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بەتایبەت لەڕووی وەرزشییەوە لە ناوچەكە بکرێت و مافە پێشێلكراوەكانی هاووڵاتیان لەڕێی یاساییەوە بگەڕێنینەوە" سەباح كەریم وادەڵێت.
كار بۆ دۆزینەوەی توانا شاراوەكانی گەنجان دەكرێت
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كار لەسەر دۆزینەوەی توانا شاراوەكانی گەنجان دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش لە پارێزگای نەینەوا پلانی گونجاوی بۆ پێشخستنی كەرتی هونەر و وەرزش داڕشتووە و دەیەوێت لەو ڕوەشەوە هاوكار و پشتیوانی گەنجان بێت.
نێچیرڤان عیسا كاندیدی ژمارە ٨ لە هاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بە ژمارە ١٣٤، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "دەمانەوێت لەڕێی زیادكردنی ژمارەی كۆلێژ و پەیمانگە وەرزشییەكانی لەپارێزگاكە هەوڵی بەرەوپێشبردنی كەرتی هونەر و وەرزش بدەین، هاوكات لە بەرنامەماندایە كۆڕو دیبەیت و فێستیڤاڵی هونەری و وەرزشی تایبەت بە ناوەندی شار و شارۆچكە و ناحییەكان ئەنجامبدەین".
"بەسەركەوتنمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كار بۆ دروستكردنی یاریگە و یانەی وەرزشی و خولی وەرزشی و دەستەبەركردنی پێداویستی وەرزشی دەکەین و لەوڕێگەیەشەوە یارمەتی گەنجانی بەهرەمەند لەبوارە جیاوازەكاندا دەدەین" نێچیرڤان عیسا وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی گەنجاندا بووە، لەم قۆناغەشدا دەیەوێت لە رێگای ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراقەوە زیاتر خزمەت بە گەنجانی ناوچە جێناكۆكەكان بكات و ژیانێكی باشتریان بۆ بڕەخسێنێت، چونكە دەزانێت كە ئەو گەنجانە خاوەنی توانا و بەهرەیەكی زۆرباشن و پێویستە لە دۆزینەوەی بەهرەو تواناكانیاندا دەستیانبگیرێت، بۆیە یەكێتی لە خەمی داهاتووی گەنجاندایە و بە پلانی تایبەت هەوڵی پێشخستنیان لەكەرتی هونەر و وەرزشدا دەدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
05:18 PM - 2024-05-21
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
زۆرترین خوێنراو
-
یادتان بە خێر ئازیزەکانم
بیروڕا 07:48 PM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21