هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانتان نافەوتێنێت
کوردستان 09:52 AM - 2023-11-29
PUKMEDIA
هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٩-١١-٢٠٢٣ لیستی ١٤٢ ی هاوپەیمانی كەركوك هێزی و ئیرادەمانە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: "تەنها هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەنگەکانمان نافەوتێنێت و خەساری ناکات، حەیفە بەناوی جیاجیاوە دەنگی زێرینی دەنگدەری کورد بە هەدەر بدرێت".
دەقی پەیامەكە:
پەیامی ئەمرۆ
دەنگی کورد بە هەدەر نەدەین دەنگدەران بە دەنگەکانیان دەتوانن هێز و ئیرادەی خۆیان بەرجەستە بکەن و شێوەی حکومڕانی لە کەرکوک دیاری بکەن.
ئیدارەی ئێستای کەرکوک ئیدارەیەکی ناکارا ، گەندەڵ و خۆسەپێن، جیاکار و شۆڤێنی و شپرزەیە لە هەموو رووییەکەوە.
ئیدارەیەکە تێیدا کورد ،کە زۆرینەی دانیشتوانە ، بێ رۆڵ و بێ بەشدارییە، تورکمان و مەسیحی و تەنانەت عەرەبی رەسەنیش لەقاودراون لە چاو عەرەبی تەعریب بە کۆن و نێویانەوە. هیچ سەنگیان نەماوە . بە کورتی ئیدارەیەکە گوزارشت لە ئیرادەی خەڵکەکەی ناکات. ئیتر ئەم ئیدارەیە بۆچی باشە؟ بۆ ئەوە نەبێت. کە بە دەنگ و دیموکراسیی رایماڵین و ئیدارەیەکی هەمەڕەنگ و ئیئتلافی بە سەرۆکایەتی پارێزگارێکی کوردپەروەر و کەرکوکیپەروەر بخەینە جێگەی؟
ئەم ئەرکە دیموکراتییە ، نەتەوەییە، نیشتمانییە، کەرکوکییە هەر بە خۆمان دەکرێت. هەر بە دەنگدان و دەنگ دابین کردن و دەنگ کۆکردنەوە دەکرێت.
جا هەڵبژاردن پرۆسەیەکی ژیرانەیە، هۆنینەوەی ورد و لەسەر خۆی دەنک دەنک مرواری دەنگەکانمان، دانە دانە و قلە قلەی هەناری دیموکراتییە تا نەرژێ و نەکەوێ و نەفلیقێتەوە لە ژێر پێی قەرەباڵەغی لیستەکاندا .ئەرکی واش هەر چوونە سەر سندوقی دەنگدان نییە، بەڵکو ژیری و زیرەکی بە هەدەرنەدانی دەنگەکانی کورد و دەنگەکانی دیموکراسییە.
ئەمەش هەر بە (هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە) دەکرێت، تەنها ئەم هاوپەیمانییە دەنگەکانمان نافەوتێنێ و خەساری ناکات.
حەیفە بەناوی جیاجیاوە دەنگی زێرینی دەنگدەری کورد بە هەدەر بدرێ و بکەوێتە ژێرپێی قاسمی جەمع و تەرحەوە و بەس نەیاران کەڵکی لێوەر بگرن
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

