یەکێتی لە ناوچە جێناکۆکەکانیش گرنگی بە بەشداری ژنان دەدات
کوردستان 10:01 AM - 2023-11-28
PUKMEDIA
گرنگی یەکێتی و هاوپەیمانێتییەکانی بە ژنان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەرێگەی لیست و هاوپەیمانێتییەکانییەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بەپلان و بەرنامەیەکی گونجاو دەیەوێت خزمەتی زیاتری ژنان بکات و بەشدارییان پێبکات لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردن و بڕیارداندا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ داهاتووی پارێزگا جێناکۆکەکان دەیەوێت گرنگی زیاتر بە ژنان بدرێت و وەک ئۆرگانە حزبییەکان ژنان سوود لە کورسی کۆتا لەحکومەت و دەسەڵاتی بەڕێوەبردن وەربگرن و شانبەشانی پیاوان لەسەرجەم کایەکاندا دەسەڵات بگرنە دەست و خزمەت بکەن.
هاوپەیمانێتی ژمارە ١٤٢ کاردەکات بۆ زیاتر زامنکردنی مافی ژنان
سەمیرە ئەحمەد کاندیدی ژمارە ٤ لە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" هاوپەیمانێتییەکەمان کاردەکات بۆ زیاتر زامنکردنی مافی ژنان لەناوچە جێناکۆکەکان و هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو ئەوەی جێ دەستی ژنان لەسەرجەم کایەکان بەتایبەت کایە سیاسییەکاندا زیاتر دیاربێت".
"لەگەڵ ئەوەی لە ئۆرگانە حزبییەکاندا بەشێوەیەکی باش ژنان هاتوونەتە پێشەوە و جومگە سیاسییەکانیان وەرگرتووە، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی حکومەتیش ژنان سود لە کورسی کۆتا وەربگرن و دەسەڵاتیان پێبدرێت، تەنانەت کاردەکەین بۆ ئەوەی ژنان لەدەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتە ئەمنییەکانیشدا ئیستحقاقی خۆیان پێبدرێت و بەشداربن لەدەسەڵات"، سەمیرە ئەحمەد وایوت.
یەکێتی دەستپێشخەری پاراستنی مافی ژنان بووە
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی توانا و ئاستی ژنان، لەڕێگەی ئۆرگانەکانییەوە چەندین خولی بەهێزکردنی بۆ کردوونەتەوە، بۆ داهاتووش گرنگی زیاتر بە توانای ژنان دەدات.
د.هۆزان فاروق کاندیدی ژمارە ٨ لەلیستی یەکێتی لەپارێزگای دیالە بە ژمارە ١٢٠ بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" وەک چۆن لەڕابردوودا یەکێتی دەستپێشخەری پاراستنی مافی ژنان بووە، لەداهاتووشدا لەبەرنامەی لیستەکەماندایە کە زیاتر داکۆکی لەمافی ژنان بکەین و ببینە پارێزەری مافەکانیان".
"یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێگەی ئۆرگانەکانییەوە چەندین خولی بەهێزکردنی زمان و بەرگدووری و خولی دیکەی لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای ژنان و دەستکەوتنی بژێوی ژیانیان لە سنورەکان کردووەتەوە، بۆ داهاتووش گرنگی زیاتر بە توانای ژنان دەدەین و دەرفەتی کاری زیاتریان بۆ دەڕەخسێنین"، د.هۆزان فاروق وایوت
هەوڵدەدرێت ژنان لەکایە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکاندا کاربکەن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە نەینەوا کاردەکات بۆ ئەوەی ژنان لەسەرجەم بوارە جیاجیاکاندا رۆڵیان هەبێت، بە جۆرێک لەکایە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکانیشدا کاربکەن.
لەیلا ئەڤداڵ کاندیدی ژمارە ٢ لەهاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا بە ژمارە ١٣٤ بە سایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" کاردەکەین بۆ ئەوەی ژنان ئازاد بنوشانبەشانی پیاوان لەکایە سیاسی و سەربازی و ئەمنییەکاندا کاربکەن".
"چەندین پرۆژەی بچوکمان کردووەتەوە کە ژنان بەشداری کارابوون تێیدا، کە ئامانج لە پرۆژەکە بەرزکردنەوەی توانای بەڕێوەبردن و دەستگیرۆیکردنیان بووە، تاوەکو ببێتە فاکتەرێک بۆ داهاتوویان و کاریپێبکەن"، لەیلا ئەڤداڵ وایوت.
یەکێتی دەیەوێت ٣٠ ژن بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاکان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەهاوپەیمانێتییەکانی لەپارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک هەروەها لەپارێزگای دیالە کە بەلیستی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەکات لەکۆی ١١٢ کاندید، نزیکەی ٣٠ کاندیدی ژنی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و دیالە کاندید کردووە و ئەمەش گرنگی پێدانی یەکێتی بۆ ژنان دەردەخات و لەوچوارچێوەیەشدا هەوڵدەدات رۆڵی ژنان لەناو حکومەتە خۆجێیەکاندا زیاتر بێت، بۆ ناوخۆی حزبیش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گرنگی زۆری بەڕۆڵ و پێگەی ژنان داوە و پۆستی گرنگی وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پێبەخشیون، ئەمە جگە لەوەی لەناو حکومەتیشدا لەسەر پشکی یەکێتی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیر و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پێداون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

