ئاراس محەمەد ئاغا: ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا نوێنەری پێكھاتەكانە
ی ن ک 10:43 PM - 2023-11-24
PUKMEDIA
سەردانی سەرۆكی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بۆ لای چین و توێژەكان
ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆكی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا، لە چوارچێوەی دیدارو سەردانە مەیدانییەكانی بۆ لای چین و توێژەكانی نەینەوا و دەوروبەری بەمەبەستی بانگەشە و سەرخستنی ھاوپەیمانییەكە بەھاوڕێیەتی كاندیدان (ئەحمەەد رەشید و شێخ ئیبراھیم ئەلبەدرانی) سەردانی خزمانی بەدرانی و جبوری كرد.
لە وتەیەكیشیدا ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی جبور و بەدرانی لە خەبات و قوربانیدان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و ھاوكاری خەڵكی شارەكە بەرزنرخاند و رایگەیاند : "ھاوپەیمانییەكەمان نوێنەری راستەقینەی گشت پیكھاتەكانی نەینەوا دەبێت، دەبێتە زامنی بەدەستھێنانی مافی خەڵكی نەینەوا بەگشت پێكھاتە و نەتەوە جیاوازەكانییەوە" .
وتیشی: "پێویستە ھەموان پشتیوانی لە ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا و كاندیدانی بكەن بۆ ئەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگا خزمەتی ئێوە و شاری نەینەوا بكەن بەبێ جیاوازی".
لەلایەن خۆشیانەوە خزمانی بەدرانی و جبور بەڵێنی پشتیوانی و سەرخستنی ھاوپەیمانی یەكێتی خەڵكی نەینەوا و كاندیدانی بكەن، چونكە دڵنیان كە ئەو لیستە دەبێتە داكۆكیكارێكی بەهێز لە ماف و خواستە رەواكانی هاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

