یەکێتی و گۆران: دەنگدان و بەشداری کورد لەهەڵبژاردنی کەرکوک گرنگە
کوردستان 07:13 PM - 2023-11-19
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی مەکۆی
کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا بارودۆخی کەرکوک و هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق باسکران و لێپرسراوی مەکۆی کەرکوکی
بزوتنەوەی گۆڕانیش رایگەیاند،
"لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردستانیەکان بەتایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پەیوەندییەکی باشمان هەیە، دەبێت هانی هاووڵاتیان بدەین تا بەچڕی بەشداری دەنگدان
بکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩-١١-٢٠٢٣، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڵکەوت عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان و رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی
کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢، سەردانی مەکۆی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و
لەلایەن حەکیم عوبێد لێپرسراوی مەکۆی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕانەوە
پێشوازیان لێکرا.
دەبێت یەکدەنگ و یەکگرتوو بین
رێبوار تەها ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیمان لەم سەردانە ئەوەیە
کە سوپاسی هەڵوێست و خەمخۆرییان بکەین کە بزوتنەوەی
گۆڕان لیستی هەڵبژاردنی نییە، بەڵام لە خەمی ئەوەدان کە هانی هاووڵاتیانی کورد بدەن
لە کەرکوک کە بەشداری هەڵبژاردن بکەن، چونکە بەشداریکردنیان پەیوەستە بە ژیان و
گوزەرانیانەوە".
"ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هەموو
دەسەڵاتە ئەمنی و ئیداری و خزمەتگوزارییەکانی هەیە و گرنگی ئەو ئەنجومەنە لەوەدایە
کە لەدوای شەش ساڵ لە دابڕانی کورد لە حکومڕانی لەم شارەدا، جارێکی دیکە کورد
بگەڕێتەوە نێو ئەنجومەنی پارێزگا و دەنگ و رەنگی کوردانی ئەم شارە بن و خزمەتی
تەواوی دانیشتوانەکەی بکەن"، رێبوار تەها وادەڵێت
ئاماژەی بەوەشدا: "ئەم سەردانەمان لا
گرنگ بوو ، مەکۆی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان لە خەمی ئەوەدایە کە هانی هاووڵاتیان بدات
بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەڵوێستیشیان لەبیر ناکرێت و نەبونەتە سوتانی دەنگی
کورد لەم شارەدا کە ئەمە هەڵوێستێکی مێژووییە، گرنگە کە ئێمەی کورد یەکدەنگ و یەک
هەڵوێست بین و پێکەوە بەشدارییەکی کارا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی
عیراقدا بکەین".
دەتوانرێت زوڵموزۆری کەرکوک کۆتایی پێبهێندرێت
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا حەکیم عوبێد لێپرسراوی مەکۆی کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی
کەرکوک و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق تاوتوێ کران، بەهیواین هەموومان
پێکەوە کارێک بکەین تا هاووڵاتیانی کەرکوک بەشداری هەڵبژاردن بکەن".
"هەوڵ
دەدەین دەنگدەرانی بزوتنەوەی گۆڕان و هاووڵاتییانی کەرکوک لەم پرۆسەیە بەشداربن،
چونکە پرۆسەیەکی چارەنوسسازە و دوای ١٨ ساڵ لە دابڕان و بێبەشکردنی شاری کەرکوک لە
هەڵبژاردن، لە ئێستادا ئەو مافە بە هاووڵاتیانی کەرکوک دراوە کە بەشداری لە
هەڵبژاردن بکەن، هەروەها دەکرێت بە دەنگەکانی خۆمان ئەو بارودۆخەی کە بەسەر شاری
کەرکوک دا هاتووە و ئەو زوڵم و زۆرەی کە هەیە کۆتایی پێبهێنین"، لێپرسراوی مەکۆی
کەرکوکی بزوتنەوەی گۆڕان وایوت.
وتیشی:
"لەگەڵ لایەنە سیاسییە کوردییەکان بەتایبەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی
باشمان هەیە، دەبێت هانی هاووڵاتیان بدەین تا بەچڕی بەشداری دەنگدان بکەن".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

