دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی یەکێتی دواخرا
کوردستان 01:41 PM - 2023-11-19
PUKMEDIA
بینای دادگای فیدراڵی عیراق
دادگای فیدراڵی بۆ جارێکی دیکە دانیشتنی لەبارەی سکاڵایەکی یاکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە تایبەت بوو بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواخست.
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی 11 دانیشتی دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەکی یەکێتیەوە بەڕێوەبچێت، کە سکاڵاکەی یەکێتی لەلایەن زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنەكەی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر ماددەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوو، بەڵام دادگا بڕیاریدا دانیشتناکە دوابخات.
یەکێتی لەرێگەی ئەم سكاڵایەوە دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی 25ی شوباتی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە.
ئەگەر دادگا سكاڵاكە لەبەرژەوەندی یەكێتی یەکلایی بکاتەوە، ئەوە دەبێت دادوەرەكان سەرپەرشتی پرۆسەی هەڵبژاردنەکەی هەرێم بكەن لەبری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، هەروەها (11) كورسی "كۆتا"ی پێكهاتەكانیش هەڵدەوەشێتەوەو تەنیا (5) كورسی "كۆتا" بۆ مەسیحییەكان دەمێنێتەوە.
هەروەها بەپێی یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی، شێوازی هەڵبژاردنی كوردستان لە یەك بازنەییەوە دەگۆڕێت بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

