ئەمڕۆ کاندیدانی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دەناسێندرێن
کوردستان 09:51 AM - 2023-11-18
PUKMEDIA
لۆگۆی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە و قەڵای کەرکوک
ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵێکی
فراواندا لە کەرکوک کاندیدەکانی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە
ژمارە ١٤٢ دەناسێندرێن و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش
دەڵێت: "ئامادەکارییەکی زۆر باش کراوە، بەدڵنیاییەوە
لەمڕۆوە بانگەشەکەمان بە هێز و ئیرادەیەکی زیاترەوە دەستپێدەکەین". هەروەها لە کارنامەی هاوپەیمانێتی کەرکوک هێز و
ئیرادەمانە هاتووە، "هاوپەیمانێتییەکە بەرنامەیەکی کارای گشتگیریان داڕشتیووە کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ
شێوازێکی نوێی حوکمڕانی لە کەرکوک و چارەسەرکردنی رێشەییانەی کێشەکانی ئەو شارە".
ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانی ١٤٢ دەستپێدەکات
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی گەلی کوردستان رایگەیاند: "لە کەرکوکی
قودسی کوردستان ئامادەکاری دەکرێت بۆ دەستپێکردنی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، ئەمڕۆ مەراسیمەکە دەستپێدەکات و
ئامادەکارییەکی زۆر باش کراوە، بەدڵنیاییەوە لەمڕۆوە بانگەشەکەمان بە هێز و ئیرادەیەکی
زیاترەوە دەستپێدەکەین".
وتیشی:"هەر بەهێز و ئیرادەوە دەسەڵات لە کەرکوک
وەردەگرینەوە و کۆتایی بەو واقیعە تاڵە ناسەقامگیرە سیاسی و ئەمنییە ئیدارە پڕ لەگەندەڵییەی
شارەکە دەهێنین، بەو هێزو ئیرادەیەی دەستمان پێکردووە بە هە مان هێز و ئیرادە و سەرکەوتنێکی
زۆرەوە کۆتایی بە بانگەشەکە دەهێنین". دەشڵێت، "گەشبینین بە رۆژی دەنگدان لە
کەرکوک بەو جۆش و خرۆشەی دەیبینین لەشاری کەرکوک، بەم پێشوازییە زۆر و فراوانەی کە
جەماوەری کەرکوک لە هاوپەیمانی هێز و ئیرادەمانە دەکەن، داواش لە کۆمەڵانی خەڵکی کەرکوک
دەکەین بە هەمان جۆش و خرۆشەوە بەردەوام بن لەپشتگیری کردن لە هاوپەیمانێتتییەکەمان
و دەنگ بدەن بە هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە".
هاوپەیمانی کەرکوک هیز و ئیرادەمانە بە ٣٠ کاندید بەشدارە
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق لە پارێزگای
کەرکوک ٢٤٤ کاندید بوونیان هەیە کە ١٧٧ کاندیدیان لە رەگەزی نێر و ٦٧ کاندیدیان لە
رەگەزی مێن، هەروەها بۆ هەڵبژاردنەکە پێنج حزب و ١٠ هاوپەیمانی بەشدارن.
لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و
ئیرادەمانە، کە بەژمارە ١٤٢ بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات، ٣٠ کاندیدی هەیە، کە کەسانی پسپۆڕ و شارەزان و سەرجەمیان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراقەوە پەسەند کراون، کەمەرجەکانی کاندیدبونیان تێدایە
و هیچیان پێشینەی تاوانکارییان نییە و دەستپاکن و بەعسی نەبوون.
هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە پلان کێشەکانی کەرکوک چارەسەر دەکات
بەگوێرەی پەیام و
بەرنامەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەرنامەیەکی کارای گشتگیریان
داڕشتیووە کە پرۆژەیەکی ستراتیژییە بۆ شێوازێکی نوێی حوکمڕانی لە کەرکوک و
چارەسەرکردنی رێشەییانەی کێشەکانی ئەو شارە، کەلە دوای ریفراندۆمەوە بەهۆی بڕیارە
نایاسایی و نائیدارەییەکانی ئەو شارەوە بەرۆکی خەڵکەکەی گرتووە.
لە پەیام و بەرنامەکەشدا هاتووە، کاندیدەکانیشیان نوێنەرایەتی
سەرجەم چێن و توێژەکانی کەرکوک دەکەن و کەسانی بەئەزمون و تەکنۆکرات پێک دێنن،
کە نوێنەری جەماوەری شارەکەن.
بەگوێرەی بەرنامەکەی، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بایەخ بە
حەوت بواری گرنگی کەرکوک دەدات و کە بریتین لە بواری ( ئیداری، ئەمنی، تەندروستی و
ژینگەیی، پیشەسازی و وزە، پەروەردە و خوێندنی باڵا، هونەری و وەرزشی و لاوان،
کشتوکاڵ و ئاودێری).
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق، هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ بەشدارە و هاوپەیمانێتییەکە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستاندایە و هەردوولا کارنامەیەکی تۆکمە و گشتگیریان بۆ چارەسەری ریشەیی کێشەکانی کەرکوک داناوە و ئەمڕۆش کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی هاوپەیمانێتییەکە دەستپێدەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

