دادگای فیدراڵی :مەرسومی سەرۆككۆمار بۆ كاردیناڵ لویس ساكۆ دروستە
عیراق 03:42 PM - 2023-11-16
PUKMEDIA
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق سکاڵای یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆی لەدژی دەرکردنی مەرسومی کۆماری ژمارە ٣١ی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق رەتکردەوە و رایگەیاند:"رێکارەکانی دەرکردنی مەرسومەکەی سەرۆككۆمار دروستە".
لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی دەست PUKMEDIA کەوتووە دادگای فیدراڵی دووپاتیکردووەتەوە:" دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بەڕەتکردنەوەی داوای سکاڵاکار مارلویس رۆفائیلی یەکەم ساکۆ پاتریارکی بابل بۆ کلدانەکانی عیراق و جیهان، لەبەرنەبوونی هیچ بەڵگەیەک کە پێچەوانەی راستی و دروستی ئەو رێکارانە بێت، کە مەرسومی کۆماری ژمارە ٣١ی ساڵی ٢٠٠٣ی بۆ دەرچووە و لە رۆژنامەی وەقایعی عیراقی ژمارە ٤٧٢٧ لە ٣-٧-٢٠٢٣ بڵاوکراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی ٧-٧-٢٠٢٣ د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عیراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند:" هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی کۆماری ژمارە ١٤٧ی ساڵی ٢٠١٣ هیچ زیانێک بەدۆخی ئاینی و یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆ ناگەیەنێت، چونکە لەلایەن پاپاوە وەک پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لەعیراق و جیهان دەستنیشانکراوە، بۆیە هەڵوەشاندنەوەی ئەو مەرسومە بۆ راستکردنەوەی دۆخێکی دەستوری بووە کە بەبێ هیچ پاڵپشتییەکی دەستوری و یاسایی دەرچووە.
دووپاتیشیکردەوە:" پاتریارک لویس ساکۆ کەسایەتییەکی پایەبەرز و رێزلێگیراوی سەرۆکایەتی کۆماری عیراقە،چونکە ئەو پاتریارکی کەنیسەی کلدانییە لەعیراق و جیهان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

