یەكێتی بەلیست و هاوپەیمانێتییەكانی دژی گەندەڵی دەوەستێتەوە
کوردستان 11:23 AM - 2023-11-06لۆگۆكانی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، یەكێتی، هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا
لە بەرنامە و پڕۆگرامی لیست و هاوپەیمانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ناوچە جێناكۆكەكان تەئكید لە بنبڕكردنی گەندەڵی و سەروەری یاسا دەكرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش كاندیدەكانی راسپاردووە بۆ بەرژەوەندی خەڵك تێبكۆشن و دژی گەندەڵكاران بووەستنەوە.
كاندیدانی یەكێتی هەوڵی بنبڕكردنی گەندەڵی دەدەن
دەروێش بیسۆ عەلی خەڵەف كاندیدی ژمارە ٤ی یەكێتی لە هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "كاندیدەكانمان بەڵێن دەدەن ئەگەر چوونە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا هەوڵی بنبڕكردنی گەندەڵی و هێنانە ئارای شەفافیەت بدەن".
"گەندەڵی باڵی بەسەر زۆربەی سێكتەرەكانی ئیدارەی پارێزگای نەینەوادا كێشاوە، ئەگەر زۆرترین كاندیدمان چوونە ئەنجومەنی پارێزگاكە، دەتوانین روبەڕوی گەندەڵی و گەندەڵكاران ببینەوە و روبەڕووی یاسایان بكەینەوە" دەروێش بیسۆ عەلی خەڵەف وادەڵێت.
یەكێتی رێگری لە گەندەڵی و جیاكاری لە كەركوك دەكات
نەبوونی چاودێری بەسەر بەڕێوەبردنی پارێزگای كەركوك-ەوە، وایكردووە جیاكاری و گەندەڵی ئاشكرا لە بەڕێوەبردندا بكرێت، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش دەیەوێت ئەنجومەنی پارێزگاكە بكاتە چاودێر و لەو رێگەیەوە رێگری لە گەندەڵی بكات.
د. حازم هەمەوەندی كاندیدی ژمارە ٢٥ ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "بەهۆی نەبوونی لیژنەیەكی چاودێری بەسەر كاروبارەكانی ئیدارەی پارێزگای كەركوكەوە، لە زۆربەی جومگەكانی بەڕێوەبردنی ناوخۆییدا گەندەڵی هەیە و هەوڵ دەدەین ئەنجومەنی پارێزگاكە بكەینە چاودێرێكی جددی بەسەر كاروبارە ئیدارییەكانەوە".
"بە دەرچوونی زۆرترین كاندیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رێگری لە گەندەڵی دەكەین و لە ئەنجومەنی پارێزگاكەوە روبەڕووی گەندەڵكاران دەبینەوە و شەفافیەت دەكەینە پێوەری كارەكان" د. حازم هەمەوەندی وادەڵێت.
یەكێتی لەدیالە ئەنجومەنی پارێزگا دەكاتە چاودێر
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیالەش بنبڕكردن و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و خزمەت و شەفافیەتی كردووەتە بەرنامەی لیستەكەی بۆ هەڵبژاردن و دەیەوێت لەڕێی ئەنجومەنی پارێزگاكەوە چاودێرێكی جددی كاروبارە ئیدارییەكانی دیالە بێت.
ئارام محەمەد كاندیدی ژمارە ١٤ ی لیستی سەربەخۆی یەكێتی لە دیالە لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "لە بەرنامەی لیستەكەماندا گرنگی زۆر بە بنبڕكردنی گەندەڵی و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵكاران دراوە، لە دەرچوونی كاندیدەكانمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بەرنامەی لیستەكەمان جێبەجێ دەكەین خزمەت و شەفافیەت دەكەینە بنەمای كارەكانمان".
"پارێزگای دیالە یەكێكە لە پارێزگا پڕلە گەندەڵییەكانی عیراق، بۆیە بەپێویستی دەزانین هەوڵی بنبڕكردنی ئەو دیاردەیە بدەین و لەڕێی ئەنجومەنی پارێزگاكەوە چاودێرێكی جددی بەڕێوەچوونی پڕۆژەكان بین" ئارام محەمەد وادەڵێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سۆنگەی هەستكردنی بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە ناوچە جێناكۆكەكان و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان ئەو سنوورە دەیەوێت زۆرترین كاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگاكان، تاوەكو بتوانێت لەو رێیەوە جیاكاری و گەندەڵی لە بەڕێوەبردن نەهێڵێت و گەندەڵان روبەڕووی دادگا بكاتەوە، هاوكات ئەنجومەنی پارێزگاكانیش بكاتە چاودێر بەسەر بەڕێوەچوونی كاروبارە ئیدارییەكانەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە كەركوك، هاوپەیمانی لەگەڵ حزبی شیوعی كوردستان بەناوی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە ١٤٢ و لە نەینەوا هاوپەیمانی خەڵكی نەینەوای لەگەڵ (حزب الرفعة الوطنی) بە ژمارە ١٣٤ پێكهێناوە، هاوكات لە دیالە بە لیستی سەربەخۆی ژمارە ١٢٠، لە سەڵاحەدین بە لیستی جەماوەری نیشتمانی (الجماهیر الوطني) ژمارە ٢٢٦، لە بەغداش بە كاندیدێكی كوردی فەیلی سەربەخۆ بە لیستی ژمارە ٢٠٤ بۆ بەدەستهێنانی كورسی كۆتاكان بەشداری هەڵبژاردنەكە دەكات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
09:54 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
09:16 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
09:34 PM - 2024-05-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
05:45 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18 -
جاسوسی
بیروڕا 09:23 PM - 2024-05-18 -
لەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەماندا عیساوی پێش مەشهەدانی کەوت
عیراق 05:45 PM - 2024-05-18 -
نێروەیی: هەواڵەکەی خەبات پەیامێکی هەواڵگرییە
کوردستان 05:33 PM - 2024-05-18