خوێنی شەهیدەکانی شاهێدی بهرگری یهكێتین لهكهركوك
کوردستان 05:34 PM - 2023-10-15
PUKMEDIA
کەرکوک لە 16ی ئۆکتۆبەردا
دوای ئهنجامدانی ریفراندۆمی 25ی ئهیلولی
2017 و دهرئهنجامهكانی، 16ی ئۆكتۆبهر روویداو پێشمهرگهكانی لیوای 102ی هێزهكانی
70 له كهركوك له سهنگهری بهرگریدابوون، بههۆی بهرگرییهوه زياتر 140 پێشمهرگهی
یهكێتی شههید و برینداربوون.
لێكهوتهی ریفراندۆم، ههر 16ی ئۆكتۆبهر و
رووداوهكهی كهركوك نهبوو، بۆیه جارێكی تر قهزای
شهنگال كهوتهوه بهر پهلاماری چهكداری و لهلایهن ھێزهكانی شهنگالهوه بێ
بهرگری و تهقهكردن چۆڵكرا.
لە 16ی ئۆکتۆبەردا تەنها یەکێتی بەرگری کرد
لەوبارەیەوە هیوا رەش ئەندامی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە ئەوکات جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی
بوو، بە سایتی رەسمی یەکێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "16ی ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی ریفراندۆم بوو کە بەشێکی
زۆر لە لایەنەکان لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدا نەبوون لەوکاتەدا، ئەنجامەکەشی بە
داگیرکردنی %51ی خاکی کوردستان و شەهیدکردنی ژامارەیەکی زۆری پێشمەرگەی
یەکێتی کۆتاییهات".
"عینادی و کەللـەرەقی لە پرسە
نیشتمانییەکاندا هەرگیز بۆ کورد ئەنجامێکی باشی نەبووە، لەکاتێکدا دۆستە ناوخۆیی و
نێودەوڵەتییەکانمان لەوکاتەدا لەگەڵ ریفراندۆم نەبوون، هەر ئەمەش وایکرد رووبەڕووبوونەوەی
هێزی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق و حەشدی شەعبی رووبدات و چەندین پێشمەرگەی یەکێتی
شەهیدببن، لەبەرامبەریشدا هێز هەبووە هەڵهاتووە"، هیوا رەش وادەڵێت.
یەکێتی کەرکوکییەکانی جێنەهێشت
لە 16ی ئۆکتۆبەردا، سەرەڕای ناهاوسەنگی هێزی
یەکێتی لە بەرامبەر سوپای عیراق و حەشدی شەعبیدا، بەڵام یەکێتی بەرگری کرد و
کەرکوکییەکانی جێنەهێشت، شەهیدەکانی یەکێتیش شاهێدی ئەو راستیەن.
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێی ئاماژەی بەوەشدا:
"لەگەڵ ئەوەی ناهاوسەنگی هەبوو لەنێوان هێزەکانی یەکێتی بەرامبەر بە سوپا و
حەشدی شەعبی، بەڵام یەکێتی ئامادەنەبوو کەرکوکییەکان لەو نەهامەتییە جێبهێڵێت و
بەرگری نەکات، شەهیدەکانیش شاهێدی ئەو راستییەن کە کێ لە کەرکوک بەرگریکرد و چ
لایەنێکیش هەڵهات".
دەشڵێت:"هەتا ئێستا ناکۆکییەکانی دوای
16ی ئۆکتۆبەر لەنێوان لایەنە کوردستانییەکاندا بوونی ماوە، لەگەڵ ئەوەی چەندین جار
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرگای گفتوگۆی بۆ لایەنەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی
کوردستان کردۆتەوە و پێیوابووە پێویستە بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، لایەنەکان
وەک پرسێکی نیشتمانی لێی بڕوانن و یەک دەنگ و یەک ریز بن".
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمووکات بەرگری لە کەرکوکییەکان کردووە، چونکە ئامانجی یەکێتی خزمەتکردنی
ئەوشارەیە بێ جیاوازی، هەموو کەرکوکییەکانیش شاهێدی
ئەو راستییە دەدەن کە تەنها یەکێتییە لە خۆشی و
ناخۆشیدا لەگەڵیان ماوەتەوە و هیچ کاتێک ئامادە
نەبووە بەجێیان بهێڵێت، لەماوەی چوار ساڵی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا تەنها
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو شارەکەی لەدەستی تیرۆر پاراست و قوربانیدا، لە 16ی
ئۆکتۆبەریشدا تەنها یەکێتی بوو بە خوێنی 38شەهید و 104 بریندار بەرگری
کرد و هەتا ئێستاش ئامادەنەبووە کەرکوکییەکان جێبهێڵێت، بەپێچەوانەوە لەئێستادا
زیاتر لە هەمووکات هەست بە ئەرکی سەرشانی دەکات و بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق هەوڵدەدات زۆرترین کاندیدی بنێرێتە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و
ئەوەی پێشتر بە چەک بەرگری لێدەکرد لە داهاتوودا بە دەنگ و لەڕێی یاساوە بەرگری
لێبکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

