ئۆكتۆبه‌ر.. مانگی سه‌ركه‌وتن و به‌رگری یه‌كێتی
کوردستان 11:36 AM - 2023-10-10مانگی ئۆکتۆبەر و سەرکەوتنەکانی یەکێتی
رۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبەر بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پڕن لەبەرگری و قارەمانێتی و داکۆکیکردن لەمافی گەلەکەی، ٣٢ ساڵ پێش ئێستا هێزەکانی یەکێتی رێگریان کرد، لە هێزەکانی رژێمی بەعس کە بەپاڵپشتی هێزێکی کوردی دەیانویست تۆڕباینی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان تاڵان بکەن.
لەدوای ریفراندۆم و هەر لە مانگی ئۆکتۆبەردا هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەرگرییان لە خاکی کوردستان کرد و لەوپێناوەشدا زیاتر لە ٧٠ پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.
بەرگرییەکەی یەکێتی ئومێدی بەخەڵکی کوردستان بەخشییەوە
چەتۆ حەوێزی لێپرسراوی
ئەوکاتەی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بە PUKMEDIA ی راگەیاند:"دوای
راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ حکومەتی عیراق بەپاڵپشتی حزبێکی کوردی هێزی کۆکردەوە بۆ
هێرشکردنە سەر سلێمانی و تاڵان‌کردنی تۆرباینی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان،
بەڵام هێزەکانی یەکێتی لە چەمچەماڵ و گەرمیان و سلێمانی رێگریان لە هێزەکەی بەعس
کرد و خەونی تاڵانکردنەکەیان لەگۆڕنرا".
"رێگریکردن لەو
هێزە زەبەلاحەی حکومەتی بەعس کە لە رۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ١٩٩١دا هێرشیکرد و لەلایەن
هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە بەتوندی وەڵامدرایەوە، ئومێدی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان گەڕاندەوە و وەک راپەڕینی دووەم لێی ڕوانرا و دەرکەوت حکومەتی بەعس
جارێکی دیکە ناتوانێت سلێمانی داگیربکاتەوە"، چەتۆ حەوێزی وایوت.
بۆ رێگری له تاڵانكردنی تۆربایینهكانی به‌نداوی دوكان
و ده‌ربه‌دیخان له‌ساڵی 1991 ، هه‌ر یه‌ك له مامۆستا عه‌بدوڵڵا عومه‌ر لێپرسراوی
ئه‌وكاته‌ی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و ره‌وانشاد جه‌بار فه‌رمان لێپرسراوی فه‌رمانده‌ی
هێزه‌كان بوو چه‌تۆ حه‌وێزی كه ئه‌وكات لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك بوو، به‌رپرسیارێتی
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌كه‌ی رژێمیان گرته ئه‌ستۆو هێزێكی گه‌وره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مام ڕۆسته‌م له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی بهتالێونهكانی قۆڵی چه‌مچه‌ماڵ
دژی هێزه‌كانی رژێم وه‌ستانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتووبوون له شکستپێهێنانی مه‌رامی تاڵانی تۆربایینهكانی
دوكان و ده‌ربه‌ندیخان.
هێزەکانی یەکیتی بەرگرییان کرد و هێزەکانی تر رایانکرد
یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی هەرێم کوردستان بووە
و مێژوو شاهێدی بۆ دەدات، وەک چۆن له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا
نزیكه‌ی 70 شه‌هید و برینداری به‌خاكی كوردستان به‌خشی و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
راستییه‌یه كه ته‌نها یه‌كێتی به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستانه‌و له رۆژه‌كانی ئۆكتۆبه‌ردا دژی تاڵانی و داگیركاری وه‌ستاوه‌ته‌وه.
وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی پێشتری میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك
و ئه‌ندامی ئێستای سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشتر به PUKMEDIA ی راگه‌یاندبوو:" یه‌كێتی وه‌ك هه‌میشه پارێزه‌ری خه‌ڵكی هه‌رێمی
كوردستان بووه‌و له‌هێرشه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریشدا له‌ساڵی 2017 ته‌نها هێزه‌كانی یه‌كێتی
بوون به‌رگرییان له‌خاكی كوردستان كرد و هێزه‌كانی دیكه رایان كرد".
" له 16ی ئۆكتۆبه‌ردا یه‌كێتی زياتر له 140 شه‌هید و برینداری به‌خاكی كوردستان به‌خشی و ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه
كه ته‌نها یه‌كێتی به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌و له رۆژه‌كانی
ئۆكتۆبه‌ردا دژی تاڵانی و داگیركاری وه‌ستاوه‌ته‌وه" وه‌ستا ره‌سوڵ وایوت.
فه‌رمانده‌كه‌ی ئه‌وكاته‌ی میحوه‌ری باشووری كه‌ركوك
ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات:" خه‌ڵكی كه‌ركوك شاهیدی ئه‌وه‌ن كه تا ئێستا هه‌ر
هێرشێك كرابێته سه‌ر شاره‌كه هێزه‌كانی یه‌كێتی شاره‌كه‌یان پاراستووه‌و دژی تیرۆستان
وهستاونەتهوه و به‌رگرییان له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك كردووه".
بەرگریەکەی یەکێتی لەناو ئەدەبیاتی کوردستاندا بە راپەڕینی دووەم ناسراوە
ستران عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لەبارەی سەروەرییەکانی یەکێتی لە رۆژەکانی مانگی ئۆکتۆبەردا لە وتارێکیدا
کە بۆ PUKMEDIA ی ناردووە نووسیویەتی:" رووداوە
جێی شانازییەکانی ئەو رۆژانەی لەناو ئەدەبیاتی کوردستانا بە راپەڕینی دووەم
ناسراون، درۆ و دەلەسەی هاوشانی مێژووی ١٦ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ لە کەرکوک بەشێکی زۆری
بۆ لێدانە لە سەروەری ئەو هێزەی دەیان داستانی وەک ئوکتۆبەری ساڵی ١٩٩١ هەیە و
خەڵکی تر چارەکی هەرە بچوکی ئەو سەروەرییەیان نییە."
" دەفتەری بروسکەکانی جەبار فەرمان لە ساڵی ١٩٩١ شتی تریشی تیایە، بۆ نموونە
ئازایەتی و دەستپێشخەری پاراستنی تۆربینەکانی کارەبای کوردستان کە زیاتر لە سی
ساڵە هەروا شەوق ئەداتەوە و خاسوعامی گەلەکەمان لێی بەهرەمەندن، هەروەها بروسکەی
هەڕەشە و گوڕەشەی وای تێدایە کە لەبەر میری موفاوەزاتچی داوای راگرتنی جۆش و خرۆشی
گەنجانی راپەڕیوی خولی دووەمی راپەڕین دەکات، ستران عەبدوڵڵا وای نوسیوە".
دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە...
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
02:43 PM - 2024-05-20
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
کوردستان 06:08 PM - 2024-05-20 -
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
ی ن ک 02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20