پارێزەرێكی زیندانیانی بادینان: پاشەكشێی ئازادی هەڕەشەیە بۆ هەرێم
کوردستان 05:49 PM - 2023-10-04بەندینخانە
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی ئازادی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین، لەهەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات: "ئازادییەكان لەپاشەكشێی بەردەوامدایە و رۆژنامەنوسان و چالاكوانان بە بیانووی جیاجیا زیندانی دەكرێن"، پارێزەرێكی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینانیش دەڵێت: "لە چوار ساڵی رابردوودا بەراورد بە پێشتر، لەدەڤەری زەرد ئازادییەكان سنووردار كراون و لە پاشەكشێدان و بووەتە هەڕەشەیەك بۆ سەر هەرێم".
لەبارەی دادگایی كردنەوەی گوهدار زیباری رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوەو تێدا رایدەگەیەنێت: "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە دەستگیركردن و زیندانیكردنی ڕۆژنامەوانان، چالاكوانانی بادینان و ئەوانەی ڕەخنە لە حكومەت دەگرن بهێنێت".
زیندانییەكان بوونەتە جێی رۆژنامەنوسان
لەو بارەیەشەوە رێڤینگ یاسین پارێزەری زیندانیانی بادینان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگەیاند: "راپۆرتەكانی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەبارەی پاشەكشێی ئازادی رادەربڕین لەهەرێمی كوردستان تەواو دروستن و لە كابینەی نۆدا ئازادییەكانی مافی مرۆڤ و رادەربڕێن تەواو لە پاشەكشێدان و زیندانەكان لەدەڤەری زەرد بوەتە جێی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان".
"داواكارین حكومەتی هەرێم لەوە زیاتر رووی هەرێمی كوردستان لەدەرەوە و ناوەوە ناشرینتر نەكات و كۆتایی بەم رەشبگیرییەی رۆژنامەنوسان و چالاكوانان لەدەڤەری بادینان بهێنێت، رێگە نەدات هەر كەسێك وەك پارتی بیرینەكردەوە یان هەر رۆژنامەنوس و چالاكوانێك دژی گەندەڵی بێت دەستگیربكرێت"، رێڤینگ یاسین وای وت.
هەرێم كۆتایی بەدەستگیركردنی رۆژنامەنوسان بهێنێت
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتوە رایگەیاندووە: "رۆژنامەنووس گوهدار زێباری بۆ جاری سێیەم لە دادگای تاوانی هەولێر دادگایی كرایەوە، 6 مانگی دیكەش خرایە سەر سێ ساڵ زیندانیبوونەكەی و بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكە، پێشبینی ئەوە دەكرێت لە 16ی شوباتی 2024 ئازاد بكرێت".
ئاماژە بەوەشكراوە: "پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایی بە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسان، چالاكوانان و ئەوانەی ڕەخنە لە حكومەت دەگرن بهێنێت و لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گوهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە، ئەمەش لە كاتێكدایە نوێنەرانی چەندین كونسوڵخانە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، ڕێگەیان پێنەدراوە بەشداری دادگایییەكە بكەن".
رۆژنامەنووس و چالاكوان گوهدار زێباری یەكێكە لە سزادراوانی دۆسییەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 دەستگیر كراوەو لەپاش تەواوبونی وادەی یاسایی دەستگیركردنەكەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە رێگە نەدرا ئازادبكرێت و بەبیانوی بونی چەك لەماڵەكەیدا جارێكیتر زیندانیەكەیان بۆ ماوەی شەش مانگ درێژكردەوە، لەكاتێكدا ئەو چەكەی كەلە ماڵەكەیدا دەستیبەسەرداگیراوەو پێی سزا دراوە تاپڕێكی باپیری بوەو وەك كەرەستەیەكی كەلەپوری هەڵیگرتووە، چونكە مێژووی ئەو تاپڕە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە ئینگلیز حوكمی هەرێمی كوردستانی كردووە، واتە زیاتر لە 100 ساڵ پێش ئێستا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
02:53 PM - 2024-05-16 -
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
08:17 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
04:27 PM - 2024-05-16
ئەمانەش ببینە
دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی تانەکەی یەکێتی بڕیاریدا
11:05 AM - 2024-05-16
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئیستا زۆر جیاوازترە لەڕابردوو
09:56 PM - 2024-05-15
سەرۆک بافڵ لە واشنتن: ئامانجمان داڕشتنەوەی سیاسەتێکی نیشتمانیی تۆکمەیە
09:16 PM - 2024-05-15
قوباد تاڵەبانی: بەهیمەتی سەرۆک بافڵ یەکێتی ئێستا هێزێکی زۆر کاریگەرە
05:36 PM - 2024-05-15
زۆرترین خوێنراو
-
نوێنەرێکی یەکێتی: کێشەی کارتی نیشتمانی سلێمانی و هەڵەبجە چارەسەردەکرێت
کوردستان 08:17 PM - 2024-05-16 -
هەڵبــــــــــــژاردن ئەکـــــــــــــــــرێ !
بیروڕا 06:59 PM - 2024-05-16 -
قوباد تاڵەبانی: ئەرکمانە کاربکەین بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی کەشوهەوا
کوردستان 05:47 PM - 2024-05-16 -
تەنها یەکێتی دژی سکاڵاکەی سەرۆکی حکومەت وەستایەوە
کوردستان 04:27 PM - 2024-05-16 -
لەمەڵبەندی سلێمانی باس لەئامادەکاریی هەڵبژاردن دەکرێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-05-16 -
شێخ جەعفەر: خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان بکرێت
کوردستان 02:58 PM - 2024-05-16 -
سەرۆک بافڵ: هێزەکانی هەرێم و عیراق و هاوپەیمانان هەماهەنگ بن
کوردستان 02:53 PM - 2024-05-16 -
یەکێتی 'تانە'کەی دەباتەوەو کۆمسیۆن دەستبەکارەکانی هەڵبژاردن دەکاتەوە
کوردستان 02:16 PM - 2024-05-16