بە بڕیاری سەرۆک بافڵ فراکسیۆنی یەکێتی بۆ هەڵەبجە کۆنگرە جێدەهێڵن
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-30
PUKMEDIA
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ئەنجومەنی نوێنەران
لەسەر
بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەرجەم
پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی کۆنگرەی یەکێتی جێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای
بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
چرۆ
حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی رەسمی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای ئەوەی چەند جارێک
ویستمان خوێندنەوەی سێهەم بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بخەینە کارنامەی دانیشتنەکانی
پەرلەمانەوە، بەڵام بەشێک لە پەرلەمانتاران رێگربوون، لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی یەکێتی هەفتەی
رابردوو تایبەت بە کۆتاییهێنان بە بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە
گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لایەنەکان کۆبووەوە".
"لایەنە عیراقییەکانیش بەڵێنیان بە سەرۆکی یەکێتی
دا لەڕێگای پەرلەمانتارەکانیانەوە پشتگیری پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بکەن،
ئەمڕۆش کە پرۆژەکە خراوەتە کارنامەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە و چاوەڕوان دەکەین
بە زۆرینەی دەنگ پەسەند بکرێت"، ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
وادەڵێت.
وتیشی: "لە سێهەم رۆژی کۆنگرەی یەکێتی دا، بافڵ
جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنی
یەکێتی لە بەغدا ئاگادار کردەوە کە پێویستە لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا ئامادەبن،
(چونکە پێیڕاگەیاندین بەپارێزگابوونی هەڵەبجەم لە
کۆنگرەی یەکێتی پێ گرنگترە، بۆیە پێویستە سەرجەمتان لە پەرلەمان ئامادەبن)، ئێمەش لەسەر
بڕیاری سەرۆک بافڵ سەرجەممان کۆنگرەی یەکێتیمان جێهێشتووە و گەڕاوینەتەوە بەغدا و لە
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بەشدار دەبین بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە".
لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق، بافڵ جەلال
تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چەند داواکارییەکی پێشکەش بە کابینەی
نوێی عیراق کرد کە یەکێک لە داواکارییەکان بەڕەسمی ناساندی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە
بوو، لەوچوارچێوەیەشدا فراکسیۆنی یەکێتی
لە بەغدا، پڕۆژەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیان خستە بەردەم سەرۆکایەتی پەرلەمان و خوێندنەوەی
یەکەم و دووەمی بۆکرا، ئەمڕۆش کە بڕیارە خوێندنەوەی سێهەمی بۆ بکرێت چاوەڕوان
دەکرێت بە هەوڵی سەرۆک بافڵ و فراکسیۆنی یەکێتی دەنگ بە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی
هەڵەبجە بدرێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

