لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ھه‌ولێر: ئه‌ركی حكومه‌ته به‌رگری له مووچه‌خۆرانی بكات
کوردستان 04:06 PM - 2023-09-09
PUKMEDIA
دكتۆر مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی ھه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئه‌ركی لێپرسراوانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه به‌رگری له مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، نه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه وه‌ڵامی به‌غدا بده‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9-9-2023 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی رێكخستنی ھه‌ولێر له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عیراق و دواكه‌وتنی مووچه‌و ئه‌و پێشھاتانه‌ی كه‌له ئێستادا له ھه‌رێمی كوردستاندا ھه‌یه رایگه‌یاند: "ئه‌ركی لێپرسراوانی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه به‌رگری له مووچه‌خۆرانی ھه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه خه‌ڵك فه‌رمانبه‌ری ھه‌رێمی كوردستانه به‌ر له‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تی عیراق بێت .
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی ھه‌ولێر راشیگه‌یاند: "ئه‌ركی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نیه له‌ده‌زگای میدیای وه‌ڵامی به‌غدا بده‌نه‌وه، به‌ڵكو ئه‌ركی حكومه‌ته له به‌غدا راسته‌وخۆ وه‌ڵامیان بدرێته‌وه، هه‌ر بۆیه حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به‌رپرسه له‌و بارودۆخه‌ی كه به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان ھاتووه".
له‌باره‌ی ھه‌ڵبژاردنی ھه‌رێمی كوردستانه‌وە دكتۆر مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین رایگه‌یاند: "ده‌بێت ھه‌ڵبژاردن ھه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌رێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌وه‌ستێت كه ھێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر یاسای ھه‌ڵبژاردن رێكبكه‌ون، ئه‌م رێكکهوتنهش دوای ئه‌و پێشنیارانه دێت كه له دادگای فیدراڵی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كلانه‌كرێته‌وه ھه‌ڵبژاردنی ھه‌رێمی كوردستانه له‌نێوان ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ر دایه."
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

