riklam

حکومەتی عیراق: حکومەتی هەرێم داهات تەسلیم ناکات

کوردستان 01:48 PM - 2023-09-08
لۆگۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق PUKMEDIA

لۆگۆی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراق

حکومەتی هەرێم

وتەبێژی حکومەتی عیراق باس پابەندبوونی حکومەتەکەی دەکات بەرامبەر هەرێمی کوردستان و رایدەگەیەنێت: "حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی تەسلیم نەکردووە، بەڵام حکومەتی عیراق پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر هەرێم جێبەجێکردووە".

 

عیراق پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە

باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عیراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) رایدەگەیەنێت: "حکومەتی عیراق سەرجەم پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە، تا کۆتایی مانگی حوزەیران ئەو پارانەی لە ئەستۆی ھەرێمە سێ ھێندەی پشکەکەیەتی".

وتەبێژی حکومەتی عیراق ئاشکرایدەکات:"حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی تەسلیم نەکردووە"، "سەرەڕای ئەوەش حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لێکەوتەکانی پابەندنەبوونی ھەرێم نەخاتە ئەستۆی ھاوڵاتییان و قەرز بدەنە ھەرێم تا کێشە داراییەکان چارەسەر دەبن". جەختیشیکردووەتەوە: "پابەندبوون بە رێککەوتنەکان کورتترین رێگایە بۆ چارەسەری کێشەکان".

حکومەتی هەرێم: بەهۆی خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواکەوتووە

حکومەتی هەرێم دابەشنەکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت بۆ خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا-وە دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت،"هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ هەبێت جێبەجێمان کردووە".

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 6-9-2023، کۆبوونەوەی ئەنجامدا و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوەدا: "حکومەتی هەرێم بەهۆی خەرجنەکردنیی شایستەکانی هەرێـم لەلایەن بەغدا، مووچەخۆران دوو مانگە مووچەیان دواکەوتووە، لە کاتێکدا هەرێم هەرچی پێویست بووە و هەر پابەندییەک بەرامبەر حکومەتی فیدراڵ هەبێت لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستوور جێبەجێی کردووە".

 

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتبوو: "مووچەی هەرێم لە ناو بودجەی عیراق وەكخۆی خەرج بكرێت و بە پێی دەستوور و چوارچێوەی بنەمای یەكسانی لەبەرامبەر جێبەجێكردنی یاساكان رەفتاری لەگەڵ بكرێت".

هەموو ئەمانە لەکاتێکدان کە حکومەتی عیراق مووچەی مانگی 8ی دابەشکردووە، بەڵام حکومەتی هەرێم مووچەی مانگەکانی 7و8ی دابەش نەکردووە و بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی دەگەڕێنێتەوە لەلایەن بەغداوە، وتەبێژی حکومەتی عیراقیش دەڵێت: "بەغدا سەرجەم پابەندییە داراییەکانی بەرامبەر ھەرێم جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی ھەرێم داھاتی نەوتی و نانەوتی تەسلیم نەکردووە". هەروەها نەدانی مووچە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە ناڕەزایی فەرمانبەرانی لێکەوتووەتەوە و داوای دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەکەن.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket