فریاڵ عەبدوڵڵا: بۆ بارەگایەك خوێنی گەنجی كەركوكیان رشت
کوردستان 04:18 PM - 2023-09-07
PUKMEDIA
شاری کەرکوک
یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ههر لهسهرهتای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییهكانی چەند رۆژی ڕابردووی شاری كهركوك، ههوڵهكانی خۆی خستهگهڕ بۆ ئاسایكردنهوهی بارودۆخهكه.
لەم بارەوە فریاڵ عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لەبەرنامەی کۆتایی ھەفتەی دەنگی گەلی کوردستان رایگەیاند:"بەداخەوە ئەو ڕووداوانەی چەند رۆژی ڕابردوو ئەجێندای سیاسی لایەنێکی دیاریکراوی لەپشت بوو، کەلەڕێگەی ھەندێک میدیای چەواشەکار و چەند کەسێکی بەکرێ گیراوەوە دەیانویست بارودۆخی کەرکوک و ئەمنیەتی شارەکە تێکبدەن لەپێناو بەرژەوەندی حزبی خۆیان".
:ھەر لەسەرەتای درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان،لەڕێگەی سەرۆکی یەکێتی و سەرکردایەتی و نوێنەرانی یەکێتی لەحکومەت ھەوڵدرا بۆ کۆتایی ھێنان بەو کێشانە و خۆشبەختانە توانرا ئاڵۆزییەکان کۆتایی پێبھێنرێت، فریاڵ عەبدوڵڵا وایوت.
وتیشی:" بارەگایەک ئەوە ناھێنێت کە گەنجی شارەکەی لەسەر بدرێت بەکوشت، بەداخەوە لەو گرژی و ئاڵۆزیانەی رابردوو ٤ گەنج شەھیدبوون، ئەویش بەھۆی ئەوەی کەپارتی دەیویست بۆ وەرگرتنەوەی بارەگای خۆی لەکەرکوک پشێویی و ئاڵۆزی درووست بکات لەشارەکەدا".
فریاڵ عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەشکرد:" پارتی بۆیە ئەو گرژی و ئاڵۆزیانە لەکەرکوک درووست دەکات تاوەکو ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام نەدرێت، کەئەمش دووبارە زیان بە نەتەوەی کورد دەگەیەنێت لە کەرکوک، بەڵام ئێمە وەک یەکێتی چەندین جار داوامان کرد کە سەرجەم لایەنە سیاسیە کوردییەکان بە یەک لیست بەشداربین لە ھەڵبژاردنەکان بۆ ئەوەی بتوانین مافەکانی کورد لەشاری کەرکوک بگەڕێنینەوە، بەڵام بە داخەوە پارتی ھەرگیز نەھاتۆتە پێشەوە بۆ یەکڕیزی و یەک لیستی کورد لە کەرکوک".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوەشیخستەڕوو: ئێمە وەکو یەکێتی ھەمیشە بەردەوام دەبین لەخزمەتکردنی کەرکوک و کەرکوکیەکان و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی گەلی کورد دەبین لەو شارە، وەک چۆن لەرابردوودا سەرۆک مام جەلال بەردەوام کاری کردووە بۆ کوردستانی بوونی کەرکوک و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد، یەکێتیش لەسەر ھەمان ڕێچکەی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

