ئاسۆ مامەند: جگە لەپارتی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک هاوهەڵوێستن
کوردستان 08:35 PM - 2023-09-05
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
کارگێڕێکی مەکتەبی سیاسی
لەبارەی کەرکوک و دوایین پێشهاتەکانی دوای خۆپیشاندان و ئاڵۆزیی، دەڵێت:
"سەرۆک بافڵ چەندین جار ویستی سەردانی کەرکوک بکات و ئێمە دڵنیاییمان پێداوە
بۆ چارەسەری کێشەکان، هاوکات جێی داخە کە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک هاوهەڵوێستن".
ئاسۆ مامەند کارگێڕی مەکتەبی
سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستانی راگەیاند: "ئەم
دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا لە کەرکوک هەیە خزمەت بە کورد و شارەکە ناکات،
بەڵام ئێمە خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک دڵنیا دەکەینەوە، یەکێتی کەرکوکییەکان بە تەنها جێناهێڵێت و دڵۆپێک
خوێنی گەنجانی کەرکوک لەهەموو پۆستی شارەکە گرنگترە و نامانەوێت موزایەدە بە خوێنی
گەنجانەوە بکرێت".
"بەداخەوە،
جگە لە پارتی تەواوی لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکوک یەک هەڵوێستن، بۆیە پێیان
دەڵێین داواکارییەکانی کورد لە بەغدا جێبەجێ دەکرێن نەک لە شۆڕیجە و رەحیماوا،
بۆیە داوا لە پارتی و لایەنەکانی تریش دەکەین پێکەوە کار بۆ چارەسەری کێشەکانی کەرکوک
بکەین"، ئاسۆ مامەند وای وت.
کارگێڕەکەی مەکتەبی
سیاسی دەشڵێت: "لە یەکەم شەوی رووداوەکانی کەرکوک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
5 جار پەیوەندی پێوەکردووین بۆ سەردانکردنی کەرکوک بەڵام دڵنیاییمان پێدا کێشەکان
چارەسەر دەکەین، رونیشە کە هەمووکات یەکێتی سیاسەتێکی راست و درووستی بۆ خزمەتی کەرکوکییەکان
پەیڕەو کردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

