چوار حزبی كوردستانی: كه‌ركوك دووربێت له ململانێی سیاسی و شه‌ڕی باره‌گا
کوردستان 01:38 PM - 2023-09-04شاری کەرکوک
رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی كه‌ركوك و شه‌هیدبوون
و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك گه‌نج و لاوی شاره‌كه، به‌هۆی ململانێی سیاسی و شه‌ڕی
بارهگاوە بوو، كه پارتی دیموكراتی كوردستانی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت بەوەی ناڕه‌زایی
ره‌وای هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی قۆستووهتەوە بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبی بچوكی خۆی.
لەبەرامبەریشدا هه‌ر یه‌ك له یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوادەکەن
ململانێی سیاسی و شه‌ڕی باره‌گا له‌كه‌ركوك دووربخرێته‌وه و چیتر هاووڵاتیان نەکرێنە
قوربانی مەرامی سیاسی و شەخسی لایەنێکی حزبی.
كێشه‌ی باره‌گایه‌كی پارتی له كه‌ركوك خۆپیشاندانی لێكهوتهوهیهكێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵی زۆری‌دا بۆئه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك تێکنه‌چێت و خوێنی هیچ رۆڵه‌یه‌كی كورد له‌و شاره نه‌ڕژێت، به‌ڵام پارتی ئه‌جێندای خۆی خزانه ناو داوای ره‌وایی خۆپیشانده‌رانه‌وه و ئارامی شاره‌كه‌ی تێكدا، له‌دوای رووداوه‌كانیش مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد:" پارتی و ئه‌و لایه‌نه شۆڤێنییه عه‌ره‌بی و توركمانانه، كه ھاوپه‌یمان و دۆستی یه‌كترن، له‌رێی باره‌گاوه ده‌یانه‌وێت ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك تێكبده‌ن".
هه‌روه‌ها ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی دروستبونی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییه‌كانی دۆخی كه‌ركوك ده‌ڵێت:"كێشه‌ی باره‌گایه‌كی پارتی له كه‌ركوك خۆپیشاندانی لێكهوتهوه، به‌ڵام به‌لای یه‌كێتییه‌وه هیچ شوێن و باره‌گایه‌ك ئه‌وه ناهێنێت خوێنی منداڵێكی كورد برژێت".
چیتر هاووڵاتیان نەکرێنە قوربانی کردنەوەی بارەگا حزبییەکانئهنجومهنی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له‌باره‌ی رووداوه‌كانی كه‌ركوكه‌وه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردهوهو رایگەیاند:" هاووڵاتیانی كه‌ركوك به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه له‌نێویشیاندا هاووڵاتیانی كورد كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه‌ركوك و فاكته‌ری بنه‌ڕه‌تی پێكه‌وه‌ژیانن له شاره‌كه‌دا، ده‌مێك ساڵه باجی ململانێی سیاسیه‌كان ده‌ده‌ن و قوربانی زۆریانداوه، قبوڵنه‌كراوه چی دیكه خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كه‌ركوك بكرێنه سوته‌مه‌نی كردنه‌وه‌ی باره‌گای حزبی و شه‌ڕی سیاسییه‌كان و ئارامی و ئاسایش و گیان و ژیانیان بخرێته مه‌ترسیه‌وه".
لایەنەکان دووربکەونەوە لە بەرژەوەندی حزبی و كهسیململانێ و کێشەکانی نێوان حزب و لایەنە کوردییەکان خزمەت بە هاووڵاتیانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری کەرکوک بەتایبەتی ناکات و تەنها کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ناکات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:" له‌م قۆناغه مه‌ترسیداره‌ی كه‌ركوكییه‌كان پێیدا تێده‌په‌ڕن، باشترین بژارده و هه‌نگاوی دڵسۆزانه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان؛ وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی و دووركه‌وتنه‌وه‌یه له فیتنه و ئاژاوه و ڕه‌چاوكردنی ڕایه‌ڵه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان، هه‌ربۆیه هه‌ر لایه‌نێكی كوردی هاوكار و هۆكار بێت بۆ ئاژاوه و قوڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان به دڵنیاییه‌وه ئاو ده‌كاته ئاشی داگیركه‌ران".
پێكه‌وه ژیان و گفتوگۆ ببێته بناغه‌ی چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك
جگە لەهەندێک لایەن سەرجەم لایەنە
کوردستانییەکان پێکەوەژیان و خۆشگوزەرانییان لەکەرکوک دەوێت و لەپێناو ئارامی
شارەکەدا داوا دەکەن پێكه‌وه ژیان و گفتوگۆ ببێته به‌ردی بناغه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
لەشارەکەدا.
ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی
كوردستانیش دژی رووداوه‌كانی كه‌ركوك ده‌وه‌ستێته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات:"
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی ململانێی بچوكی حزبی و قوربانیدانی به‌رژوه‌ندییه گشتییه‌كان
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و تایبه‌تییه‌كان بووین، ناكرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و
هه‌موو باردۆخه سه‌ختانه بارگرانییه‌كی تر بۆ هاووڵاتیان دروست بكرێت ، بۆیه یه‌كگرتوو
له‌پێناو ئارامی شاره‌كه دا دروشمی ( پێكه‌وه‌ژیان )ی له كه‌ركوك به‌رزكردۆته‌وه
ئێستاش داواده‌كات پێكه‌وه ژیان و گفتوگۆ ببێته به‌ردی بناغه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی
كه‌ركوك" .
رێکاری تەسلیمکردنەوەی بارەگاکە بە پارتی راده‌گیرێت
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی شاری كه‌ركوك بڕیاریدا به‌راگرتنی تەسلیمکردنەوەی باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یاسایی به ژماره (213)، دادگای
باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا به ( راگرت تەسلیمکردنەوەی باره‌گای فه‌رمانده‌ی
ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به پارتی دیموكراتی كوردستان) ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژوه‌ندی
گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی شاری كه‌ركوك.
ئەمەش لەکاتێکدایە دادگای باڵای فیدراڵی
عیراق له راگه‌یه‌نراوێکدا رایگەیاند: "ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك به‌هۆی باره‌گایه‌كی پارتییه‌وه بووه، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سكاڵا یاساییانەی تۆمارکراون یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه رێکاری تەسلیمکردنەوەی بارەگاکە بە پارتی راده‌گیرێت".
رۆژی 25ی مانگی رابردوو، محه‌مه‌د
شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌كو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان
داوای كرد فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك باره‌گاكه‌یان چۆڵ بكه‌ن
و تەسلیمی پارتی دیموكراتی كوردستانی بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌م بینایه به‌ر له
رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و لێکەوتەکانی ریفراندۆم، باره‌گای پارتی
بووه.
له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌وه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیان
به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی كرد‌و رێگه‌ی كه‌ركوك- هه‌ولێریان داخست، ئه‌مه وه‌كو
نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی دژ به گه‌ڕانه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك، دوێنێ ژماره‌یه‌ك
له هاوڵاتیانی كورد دژی گرتنی رێگاكه خۆپیشاندانیان كرد‌و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان
هه‌ردوولاو هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا، چوار هاووڵاتی كورد شه‌هیدبوون و 15ی تریش
برینداربوون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
11:38 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
10:46 AM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
02:43 PM - 2024-05-20
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
10:26 AM - 2024-05-20
سەرۆک بافڵ: نیگەرانین بە روداوی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران
09:45 PM - 2024-05-19
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی کوەیت: پەیوەندی بازرگانی بەهێزتر بکەین
کوردستان 06:08 PM - 2024-05-20 -
رێكخراوی په‌یامنێران: له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی شاكار ستار ده‌ستگیركراوه
کوردستان 02:43 PM - 2024-05-20 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
ی ن ک 02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی به‌هێزه‌و به‌سه‌ر ئه‌م كۆسته‌دا زاڵ ده‌بێت
هەواڵ 01:13 PM - 2024-05-20 -
سەرۆک بافڵ: دڵمان لای گەل و سەرکردایەتی باڵای ئێرانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-20 -
سەرۆککۆماری عیراق: پشتیوانی گەلی ئێرانین لەم بارودۆخە سەختەدا
عیراق 11:35 AM - 2024-05-20 -
ئێران گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری راگەیاند
جیهان 10:46 AM - 2024-05-20 -
یەکێتی سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات
ی ن ک 10:26 AM - 2024-05-20