سه‌عدی پیره: سه‌رپه‌رشتیارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی كه‌ركوك له‌هه‌ولێر ده‌ژین
کوردستان 02:51 PM - 2023-09-03
PUKMEDIA
سەعدی ئەحمەد پیرە
پارتی
بۆ تێكچوونی بارودۆخی ئارامی كه‌ركوك هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه‌و ئهجندانی سیاسی
خۆی تێكه‌ڵ به داواكاری ره‌وای خه‌ڵكی كه‌ركوك كردوه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: "به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی
خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌هه‌ولێر ده‌ژین و هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ
لایه‌نێكی كوردستانی هه‌یه".
لایەنە داخ لە دڵەکان بەپێی بەرنامە و پیلان کێشە لە کەرکوک دروست دەکەن
سه‌عدی
ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی
له‌گه‌شتی هه‌واڵی كه‌ناڵی كوردساتدا رایگه‌یاند: "ده‌مێكه زۆرێك له‌و لایه‌نه
داخ له‌دڵانه‌ی كه ئێستا كێشه له كه‌ركوك دروستده‌كه‌ن به‌پێی به‌رنامه‌و پیلان
به‌نیازی بنكۆڵكردنی شاره‌كه‌ن، كه ره‌نگه ده‌ستی وڵاتانی ههرێمیشیی تێدا بێت،
چونكه كه‌ركوك له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادایه".
"هه‌موو لایه‌نێكی سیاسی به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردن بۆی هه‌یه
له‌شاره‌كه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكات، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان كێشه نانه‌وه نه‌بێت
له‌كه‌ركوك ئیتر بۆچی ده‌یانه‌وێت باره‌گایان هه‌بێت یاخود بگەڕێنەوە، ئه‌مه جگه
له‌ئه‌وه‌ی به‌پێی بهدواچوونهكانمان به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانانهكانی
كه‌ركوك ده‌كه‌ن له‌هه‌ولێر ده‌ژین و هاوپه‌یمانێتییان له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی كوردستانیی
هه‌یه"، پیره وایوت.
یەکێتی بەوپەڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه
سه‌عدی
ئه‌حمه‌د پیره وتیشی: "ئه‌و كێشانه‌ی له‌كه‌ركوك رویاندا له‌ئه‌نجامی كه‌مته‌رخه‌می
و به‌رپرسیارێتی هه‌ندێك لایه‌ن بوو، كه نه‌توانرا لیستێكی كوردی هاوبه‌ش بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دروستبكرێت".
ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌وه‌شكرد:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ئاستی سه‌ربازی و سیاسی دا
به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه مامه‌ڵه‌ی كردووه و هه‌وڵیشده‌دات تا توانای هه‌بێت
ژینگه‌یه‌كی سیاسی بۆ كۆتایی هێنان به‌م كێشه‌یه دروستبكات، روونیشه ئه‌وانه‌شی
ده‌یانه‌وێت سوود له‌كه‌ركوك و داهاته‌كه‌ی وه‌ربگرن، خوازیاری بوونی كه‌شێكی
ئنائارام و ئاڵۆزن، ئه‌مه‌ش پهرۆشنهبوونی ئه‌و لایه‌نه بۆ كه‌ركوك ده‌رده‌خات".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

