riklam

سەرۆک بافڵ و سودانی: رێ لە دووبەرەکی بگیرێت

کوردستان 12:56 AM - 2023-09-03
سەرۆک بافڵ و سودانی PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و سودانی

سەرۆک بافڵ

‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە پێگەیشت.

‎لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دۆخی كەركوك گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە گرتنەبەری رێكاری خێرا و پێویست بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە كرایەوە. هاوڕاشبوون لێكۆڵینەوەی ورد لە هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزییەكان و شەهیدبوون و برینداربوونی چەند گەنجێكی كورد بكرێت.

‎سەرۆك بافڵ لە پەیوەندییەكەدا جەختی لە پاراستنی تەبایی و پێكەوەژیان لە كەركوك كردەوە و داوای لە سەرۆك وەزیرانی عیراق كرد، هەموو رێكارێكی پێویست بگرێتەبەر و رێگریی لە دروستبوونی دووبەرەكی و هەموو مەرامێكی لەوشێوەیە بكات كە سەقامگیریی كەركوك و ژیانی خەڵكەكەی بخاتە مەترسییەوە. هەروەها تاوانبارانی شەهیدكردن و برینداركردنی گەنجانی كورد بدرێنە دادگا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket