کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی
بیروڕا 08:36 PM - 2023-08-26
PUKMEDIA
شێرزاد عادل ئێزدی
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆڵە میحوەرییە کوردستانی و عیراقییەکەی بەرجەستەتر دەکات
نووسینی... شێرزاد عادل ئێزدی
لە سەروبەندی نزیکبوونەوە
لە ئیستیحقاقی دوو هەڵبژاردنی گرنگ، کە هەریەک لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
پارێزگاکانی عیراق و کە دەیەیەکی بەسەردا رابردووە و ئەو ناوچە کوردستانییانەش
دەگرێتەوە کە مادەی 140ی دەستوور دەیانگرێتەوە، لە کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین و
دیالە کە بڕیارە لە 18 ی ديسەمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت و هەڵبژاردنی
گشتیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە 25/2/2024 بەڕێوەبچێت،
ئەوەش دوای ئەوەی کە دوو ساڵ بەسەر وادەی خۆیدا تێپەڕیووە.
ئەم کۆنگرەیە تەنانەت بەر لە تێپەڕبوونی ئەو چوار
ساڵەشە کە وادەی نێوان دوو کۆنگرەیە، ئەو بڕیارەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش سەبارەت بە بەستنی
پێنجەمین کۆنگرە لە 27ی سێپتەمبەری داهاتوو، بەوەش دەردەکەوێت ئەم
حزبە کە پارسەنگە لە هاوکێشە سیاسی و پێکهاتەییەکانی ناوچەکە و پێشەنگی هێزە
دیموکراتەکانی کوردستان و عیراقیشە بەگشتی.
لە ئامادەکاری بۆ ململانێ لە گەمەی قۆناغی ئێستادایە کە لە ژانی گەشەسەندن و دەرفەت و ئاڵوگۆڕ گرتوێتی. بە خۆڕاگریی و یەکگرتوویی و خوێنی نوێ، سەرەڕای هەموو ئەو تەنگژە ناوخۆییانەی لە قۆناغەکانی رابردوودا بەخۆوەی بینیوەو زۆرێک لە لایەنە رکابەرەکانی گرەو لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو هەنگاوە بە لاوازبوون و لەقاودانی رۆڵەکەی دەشکێتەوە، بەڵام ئەم حزبەی کە توانی هەموو ئەوانە تێپەڕێنێت، بەپشت بەستن بە قووڵایی بنکە جەماوەرییەکەی لەناو هەموو توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگە و ئەو پەیامە فیکریی و سیاسییەی کە لە بەهاو بنەماکانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و چارەی خۆنووسین و سۆشیال دیموکرات و پاراستنی ئازادییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، کە ئەوەش شۆڕشی نوێ لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە لە شاخەکانی کوردستانەوە بنەماکەی لە چوارچێوەی کەلتوری رابەرە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال- دا داڕێژراوە. کە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئێستای حزبەکە رێگاکەی تەواو دەکات، هەروەک لەگەڵ نزیکبوونەوە لەو دوو هەڵبژاردنە عیراقی و کوردستانییە، بەستنی ئەم کۆنگرەیە، رۆڵێکی گەورە دەبینێت بۆ ئامادەکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تا رۆڵی مێژوویی خۆی ببینێت.
لەم چوارچێوەیەدا و کارتەکانی هێز و چالاکییەکانی رێکبخاتەوە و گوڕ بداتەخۆی بۆ داڕشتنی بژاردەی نەتەوەیی و نیشتمانی دیموکراتییە راست و رەوا کە بگونجێت لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و گەلی عیراق بەگشتی، بە جیاوازیی خوێندنەوەی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایینی و هاوکاریش بێت لە پشتیوانیکردنی رۆڵ و ئامادەیی میحوەرییانەی کورد لە هاوکێشە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان، لەسەر ئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان نەک تەنها کوردستانی عیراق.
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

