یەکێتی و کوردستانی بوونی شارەکان
بیروڕا 03:09 PM - 2023-08-25
PUKMEDIA
سەرکەوت ئەحمەد
سەرکەوت ئەحمەد
یە کێتیی نیشتمانیی کوردستان پاراستنی کوردستانی بوونی شارەکەی لە ئەولەویەتی کارەکانی دەزانێت
خانەقین و گە رمەسێر لە دیدیی یەکێتیدا گرنگە و پاراستنی مێژوو و کلتوریی ڕەسەنی شارەکە و خەڵکەکەی وەک هەمیشە بە ئەولەوێتی کارەکانی زانیوە، بۆیە هەمیشە قوربانی داوە بۆ ئەم ئامانجەو بەردەوامیشە، وەک چۆن سەرۆک مام جەلال دەڵێت یان کەرکوک و خانەقین یان تا ماوین دەجەنگین ، لە ئێستاشدا سەرۆک بافڵ بەهەمان نەفەس وئایدۆلۆژیاوە لەم پێناوەدا درێژە بە خەباتی نەبڕاوەی سەرۆک مام جلال دەدات.
لەم سۆنگەیەشەوە خانەقین و گوڵاڵەو سەعدیە و قەرەتەپە وجەبارە و دانیشوانەکانی بۆ یەکێتی گرنگن و پاراستنی کوردستانی بوونی ناوچەکەشی بە ئەرکی لە مێژینەی خۆی زانیوە، پێکەوە ژیانی دانیشتوانی خانەقین و نەبوونی جیاوازیی لە نێوان پێکهاتەکانی، وەک چۆن شانازییە بۆ خانەقینیە ڕەسەنەکان، ئاوھاش لە ڕوانگەی سیاسەتی چەپکەگوڵەکە بۆ یەکێتیەکان، کۆدەنگیی لایەنە سیاسیەکان بۆ بەدیهێنانی خواست و دەستکەوتەکانی کورد لە سەر ئاستی پارێزگای دیالە و خانەقین بە پێویست دە زانرێت، هەر بۆیە لە ئێستادا یەکێتی هەوڵەکانی خۆی چڕکردۆتەوە بۆ زیاتر دروستکردنی یەکریزی و کۆدەنگیی نێوان لایەنە ساسیە کوردیەکان، ئەگەرچی لە ئێستاشدا هیچ هاوپەیمانێتیەکان رانەگەیەنراوە، بەڵام یەکێتیەکان بۆ ئەم پرسەش خەمخۆری راستەقینە بوون و مێژووش شاهیدە.
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی یەکێتی، لە ئێستاشدا کوردستانی بوونی خانەقین و دەوروبەری و پاراستنی لە ئەمڕۆدا دەبێت خەڵکە دڵسۆزەکەی بەبێ گوێدانە کەموکورتیەکان بە پەرۆشەوە بەشداریی کارایان هەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاڕێزگاکاندا،
چونکە ئەم هەڵبژاردنە و سەرکەوتنی یەکێتی و کورد وزیادبوونی ژمارەی کورسیەکانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالەو بوونی نوێنەری کورد لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای دیالە، قورسایی دەستکەوتەکانمان زیاتر دەکات، پێچەوانەکەشی بە زیانی هەموان تەواو دەبێت.
مە ڵبەندی هەشتی خانەقین لە لێپرسراوەکەیەوە تا ئەندامێکی مەڵبەند لە هیچ بارودۆخێکی نەخوازراودا پشتیان لە خانەقین و دانیشتوانەکەی نەکردوە، بە تەواویی پێکهاتەکانیەوە، لە ئێستاشدا لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر خاک و خەڵکی خانەقین و ناحیەکانی دەوروبەری، یەکێتی ئامادەیە قوربانی بدات، ئامانجێتی لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مادەی 140 دا ماف بۆ خاوەنماف بگەڕێنێتەوە، چ لە پرسی کێشەی جوتیارانی کوردی ناوچەکە و هاوکات پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕابردوی شارەکەو تەواویی ناحیەو گوندەکانی دەوروبەری خانەقین و گەرمەسێر کە بە بەخشینی دەریایەک لە خوێنی ڕۆڵە خوێن سەوزەکانی خانەقین پارێزگاریی لێکردوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

