یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ و كۆنگره‌ی نوێ
بیروڕا 05:13 PM - 2023-08-24
ئەرشیف
هێڤار محمد عمر
هێڤار محمد عمر
یه‌كێتیه‌كی به‌هێز و به‌رده‌وامه
وه‌كو پێویستیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و فكری و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی و سیاسی و شۆڕشی نوێ له‌لایه‌ن فه‌خامه‌تی مام و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیه‌وه دامه‌زرا و هاته نێو دونیای سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهان جارێكی دیكه ئومێدی به‌خشی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه ئێمه له ئاستی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و ئه‌خلاقی ئه‌م گه‌له به ئه‌مه‌كه‌دا و دوای داخستنی ده‌رگا سیاسیه‌كان له عیراق و ناوچه‌كه و جیهان به ڕووی كوردا به ئاشبه‌تاڵ.
ئه‌م یه‌كێتیه كه خاوه‌نی هه‌زاران خوێنی گه‌شی شه‌هیدانه له پێناو ڕزگاری و ئازادی و دیموكراسی و ئاشتی و دادپه‌روه‌ری، توانی سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م پلانگێڕییه ناوخۆی و هه‌رێمی و جیهانی له ڕۆژه سه‌خته‌كاندا داستان تۆمار بكات و درێژه به خه‌بات و تێكۆشانی خۆی بدات، له ڕووی حزبی و سیاسیه‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه هه‌ڵقوڵاوی نێو چه‌قی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه هاوشێوه‌ی حزب و پارته سیاسیه‌كانی جیهان سه‌رده‌میانه له نوێبوونه‌وه و گه‌شه‌كردندا بێت، هه‌ربۆیه له شاخ و له شار هه‌تاكو پێش چه‌ند ڕۆژێك سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شاری كه‌ركوك و قودسی كوردستان له‌م كات و ساته‌دا مام ئاسا بڕیاری مێژووی و بوێرانه بدات له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه بێگومان خۆی له خۆیدا له‌م هه‌ل و مه‌رجه و له ساتێكی هه‌ستیاردا كه هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕن سه‌رۆك بافڵ به ڕاگه‌یاندنی به‌ستنی كۆنگره دونیا و شانۆی حزبی و سیاسی له هه‌رێم و له عیراق هه‌ژاند، هه‌ربۆیه بووه مایه‌ی خۆشحاڵی و پێشوازی جه‌ماوه‌ری به ئه‌مه‌ك و سه‌ربه‌رزی كوردستان و دۆستان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و عیراق به داستانێكی دیكه‌و سه‌روه‌ریه‌كی تر كه بووه مێژووی زێڕین و پرشنگداری یه‌كێتی و كورد و كوردستان و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان .
ئێمه‌ی یه‌كێتی چۆنین؟
له قۆناغی سه‌ختی شاخ و خه‌باتی نهێنی شاره‌كان به‌رده‌وامی و یه‌كێتیبوون و كوردستانی بوون و نه‌ته‌وه‌یی بوونی سه‌لماند كه له پاڵ سه‌نگه‌ری خه‌بات و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی و قاره‌مانێتی و سه‌نگه‌ری یاسایی و ده‌ستوری و سیاسی و بۆ به‌رگریكردن له خاكی نیشتمان خه‌می خۆ نوێكردنه‌وه و گه‌شه‌كردن و خۆبه‌ره‌وپێشبردن له پێناو خزمه‌تی خه‌ڵك به شێوازێك شایسته شكۆ و قوتی خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنێت و یه‌كڕیزیی خاكی هه‌رێم و عیراق بپارێزێت، جارێكی دیكه یه‌كێتی سه‌لماندی كه حزبی قۆناغه سه‌خته‌كان و داستانه نه‌به‌رده‌كانه و هه‌میشه خۆی كردوه به قوربانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان، داڕشتن و داڕێژان و ئه‌ندازه‌كردنی كیانی سیاسی حزبی شه‌هیدان و حزبی مام، خه‌ڵك و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و ئاڕاسته‌كردنی كار وبه‌رنامه و سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌ره‌و ئاسۆی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی، یه‌كێتی به بڕیاره مێژووییه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جارێكی دیكه جۆش و خرۆش و ئومێدی به‌خشیه‌وه به كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تر له عیراقی فیدڕاڵ‌دا به قه‌ڵه‌می نیشتمانی سه‌رۆك بافڵ یه‌كێتی سه‌روه‌ری گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه و هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان..
بژی حزبی شه‌هیدان و ئاوه‌دانبێت نیشتمان و پرشنگداربێت خۆری ئازادیی و ڕزگاریخوازیی و دادپه‌روه‌ریی، بۆیه یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ و كۆنگره‌ی نوێی یه‌كێتیه‌كی به‌هێز و به‌رده‌وامه.
*نووسه‌ر و پارێزه‌ر
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

