كۆنگرەی بنیاتنانەوە
بیروڕا 08:11 PM - 2023-08-23
PUKMEDIA
رێبوار ستار
رێبوار ستار
بۆ یەكەمجارە لە مێژووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆنگرە لە كات و ساتی خۆیدا ببەسترێت كە یەكێتی بە گرنگی زانی پێنجەمین كۆنگرەی خۆی تێدا ببەستێت كە دۆخی كوردستان وادەخوازێت و ئەم هەنگاوش بووەتە جێی دڵخۆشیی تەواوی كادران و ئەندامانی یەكێتی لەلایەك و لەلایەكی دیكەشەوە ئەوە دسەلمێنێت بۆ دۆست و نەیارەكانی كە یەكێتی ئێستا خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزتر و یەكڕیز و یەك ئاڕاستەیە و بە رێڕەوە راستەقینەكەی خۆیدا دەڕوات كە شوێن پێ و رێبازەكەی سەرۆك مام جەلالە، بۆیە دەكرێت ئەم كۆنگرەیە ناوبنرێت كۆنگرەی پێویست و بنیاتنانەوە .
وەك كادران و ئەندامانی ئەو حزبە ئومێد دەكەین یەكێتی لەم كۆنگرەیەدا جگەلەوەی كە سەركردایەتییەكی نوێ هەڵبژێرێت، خوازیاریشین رێڕەو و ستراتیژ و بەرنامە و پەیڕەوێكی نوێی شارستانیانە پەسند بكات كە لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای كوردستان و عیراق و ناوچەوكە و جیهانیشدا بگونجێت .
هەروەها شێوازی كاركردنی ئۆرگانەكانی رێكخستن و میدیا و ئابووریی و سەربازی و هەڵبژاردن و هەموو جومگەكانی حزب بە شێوازێكی مۆدێرنانە رێكبخاتەوە و بیگونجێنێ لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆدا.
هەروەك هەنگاوی جدیش بنێت بۆئەوەی بەرنامەی تۆكمەی هەبێت بۆحوكمڕانی لە كوردستاندا، تا باشترین خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكات لە رێگەی نوێنەرەكانییەوە لە حكومەت و ئەو بەرنامەیەی هەیەتی بۆ حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان .
ئومێدیشمانە لەم كۆنگرەیەدا یەكێتی ئەوەی لای گرنگ دەبێت رۆڵی ژن وگەنج كە دووتوێژی گرنگی كۆمەڵگەن، فەرامۆش نەكرێن .
هەروەها سوود لە توانای بە ئەزموونەكان وەربگرێت و گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەكانیش یەكێك بێت لە كارەكانی كۆنگرە و داكۆكیكردن و بەرگری سەرسەختانە لە ناوچە جێناكۆكەكان و ماددەی 140 بكات لە كارنامەكەیدا .
لەبەرنامەی نوێیدا بەگشتی خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك بكاتە پێشینەی كارەكانی خۆی پێكەوە لە یەكێتی نوێدا، بۆیە ئومێدی زۆرمانە ئەم كۆنگرەیە كۆنگرەی سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی یەكێتییەكەمان بێت، تا یەكێتی بە بەهێزتر بێت، چونكە تا یەكیتی بەهێزبێت، ئاوەدانی و ئازادی زیاتر گەشەدەكەن و ئارامی و سەقامگیریی زیاتر دێتە كایەوە و ژیانی خەڵك باشتر دەبێت و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵك مسۆگەر دەبێت و ژیانی هەموو توێژەكان ئاسوودە دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

