دەنگی تۆ مێژوو و نیشتمانە
بیروڕا 11:04 PM - 2023-08-20
PUKMEDIA
هێڤار محەمەد عومەر
هێڤار محەمەد عومەر
بێدەنگی لە خراپی رەوشی سیاسی و رازینەبوون بە واقیعی ئابوری و كۆمەڵایەتی و دەنگی ناڕازیی جۆراوجۆر لە حكومەت و دەسەڵات، ترسی ئەم هەرێمەیە تەنها بە بێدەنگی یاخود تۆران و زویربوون چارەسەر ناكرێت، تۆی دەنگدەر وێڕای بیر و بۆچوونی جیاوازت لەڕوی ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبی و تایفی و حزبی و سیاسییەوە دەتوانیت مافی یاسایی و دەستوری خۆت بەكاربهێنیت و ویژدانت ئاسوودە بكەیت لە گۆڕانكاری جوزئی یان ریشەیی لە واقعی تاڵ، كە بێگومان زۆربەمان لێی ناڕازین، بەشداریكردنت لەگەڵ تەواوی چین و توێژەكانی ئەم كۆمەڵگەیە لە پڕۆسەكانی هەڵبژاردن و ئاڕاستەكردنی ئیرادەت بۆ بەدەستهێنانی متمانە، ئەو پارتە یان ئەو حزبەی كە بڕوات پێیە كە ئەركی ئایینی و ئەخلاقی و نیشتمانی و نەتەوەیی و سیاسی و دەستورییە چونكە (ئێمە كوردین هەر كورد دەبین) ناكرێ لە پەراوێزی رووداوە ئابووری و سیاسییەكانی هەرێم و عیراق و ناوچەكە و جیهان خۆمان بەدوور بگرین، بەڵكو یەكەم سوتەمەنی هەر رووداوێكی ئابوری و سیاسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەبەشداری هەموو گەلی كورد بووه، بۆیە لە پێناو پاراستنی پێگەی هەرێمی و نەتەوەیی و مێژوویی و نیشتمانی و دەستوری لەم عیراقە فیدڕاڵەدا دەبێت خۆمان ئامادەبكەین بە كار و كارنامە و ئەجێندای نیشتمانی و نەتەوەیی نوێ بۆ چۆنییەتی حكومڕانی لە هەرێم و عیراقدا و لەڕێگەی گفتوگۆی سیاسی و دەستوری، هەوڵبدەین ناوچەكەمان دەرەوەی هەرێمی كوردستان واتە ناوچە جێناكۆكەكان بپارێزین و پاراستن لە بەرگی كوردستانی بوونیان بكەین، ئەویش بە بەشداریكردنمان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و بەخشینی تەواوی مافی دەستوریمان لە رۆژ و وادەی هەڵبژاردنەكانمان بەلەدەستدانی دەنگی هاووڵاتییەكی كورد لە هەركوێ بێت پشتگیریی و سەنگمان لەڕوی نیشتمانی و نەتەوەیی و دەستوری لاوازدەكات وە بەپێچەوانەوە زیادكردنی هەر دەنگێكی كورد هێز و سەنگمان بەهێز دەكات لە مەیدانی سیاسی و دەستوری شانبەشانی گەلانی عیراق لەم كۆمارە فیدڕاڵەدا، بەڵام كاتێك بڕیاردەدەیت با دەنگت ببێت بەخشتێك بۆ بونیادنان و ژیانەوەی كیانی ئەم نیشتمانە، بۆیە بزانە دەنگ بەكێ دەدەیت و به ویژدانەوە پەنجەبخه نێو مرەكەبی مێژووەوە و چاو هەڵبێنەوە و بڕوانە خوێنی شەهیدان و قوربانیانی ئەم گەلە قارەمانە و كارەساتەكانی وەكو كیمیاباران و شاڵاوەكانی ئەنفال و زیندانی سیاسی و قوربانیانی جینۆساید و لە سێدارەدانی كەسوكارمان و راگواستن بێنە بەرچاوان كه وەكو شاهیدحاڵێك و راستییەكی حاشا هەڵنەگری شۆڕشی نوێ و بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی فەخامەتی مامی كۆچكردومان و سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم دەستكەوتانە هاتنەدی لە دوای ڕاپەڕین و ڕوخانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ، ئێستاش بەبەرچاوی دونیا و جیهانەوە ئەو هێزەی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزەكانی تری یەكێتی كە چۆن پایتەخت و كەركوك و ناوچەكانی تریشی پاراست و بەرگریان كرد لە شەڕی دژ بە داعش لەبەر ئاشتی و دیموكراسی لە جیهاندا، هێزەكانی یەكێتی لەبری سەرجەم جیهان خوێنیان بەخشی بەهەموو مرۆڤایەتی و لە هەمان كاتدا هەر یەكێتی ئێستا بە رابەرایەتی سەرۆك بافڵ هاوكێشە هەرێمی و نیشتمانییەكانی لە هەرێم و عیراقدا بەیەكەوە بەستۆتەوه و هاوسەنگی پاراستووە لە پێناو ئایندەی باش و خزمەتگوزاری باش و بەدەستهێنانی ئاینده دەستوریەكانمان لە بەغدا، حزبی شەهیدان و قوربانییەكان و خوێندكاران وشەهیدانی سەركردە و هێزی پێشمەرگەو و مێژووی و ئایندەی گەلەكەمان چاوەڕێی دەنگ و ئیرادەی تۆی هاووڵاتی دەكات، سوپاس بۆ تۆی هاوحزبی و هاونیشتمانی و هاونەتەوەیی كە سەنگەری نیشتمانی و نەتەوەییم بە دەنگی پیرۆزت بەهێزدەكەیت و نیشتمان دەپارێزیت.
PUKMEDIA
...........
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

