تاپڕەكەی باپیری دەكرێتە كەیس بۆ سزادانەوەی گوهدار
کوردستان 01:44 PM - 2023-08-18گوهدار زێباری
ئاسایشی هەولێر دۆسییەكی نوێ بۆ گوهدار زێباری دەكاتەوە لەسەر چەكێكی تاپڕ كە مێژووەكەی بۆ ساڵی 1960 دەگەڕێتەوە و هی باپیریەتی، پەرلەمانتارێكی پێشووش دەڵێت: "دەستگیكراوانی بادینان چالاكوان و ئازادیخوازن، ئەو جوامێرانە نەك بۆ بادینان بۆ تەواوی كوردستان بوون بە رەمزی ئازادی"، لە بەرامبەردا سەركردایەتییەكی پارتی دەڵێت: "چوار جاسوسی پەكەكە دەستگیركراون كەچی دەڵێن چالاكوانانی بادینان".
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری پێشووی هەرێم لە نووسینێكدا رایدەگەیەنێت: "گوهدار زێباری، نزیكەی سێ ساڵە بەناڕەوا لە زیندانە! سێ رۆژ پێش ئێستا، ئەو سێ ساڵە تەواو بوو، بەڵام ئاسایش ئازادی نەكرد، وتمان بۆ؟ لە وەڵامدا وتیان دۆسیەیەكی تری چەكی بۆ كراوەتەوە، لەسەر تاپڕێكی ساڵی 1960 دادگایی دەكرێت، كە هی باپیریەتی لە ماڵی خوشكیدا گیراوە و تەقەش ناكات!".
"بەڵێ دەستگیكراوانی بادینان چالاكوان و ئازادیخوازبوون، 44 سەعات لە دادگا دانیشتم و گوێمگرت، بچوكترین بەڵگەی تاوانیانیان لەسەر نەبوو، جگە لە كۆمەڵێك تۆمەتی ناڕەوا، ئەو جوامێرانە نەك بۆ بادینان، ئێستا بۆ تەواوی كوردستان بوون بە رەمزی ئازادی" عەلی حەمەساڵح وادەڵێت.
گوهدار زێباری پاش تەواوكردنی ماوەی سزاكەشی ئازاد نەكرا
بەهۆی دروستكردنی دۆسیەیەكی دیكە لەسەری، سزادراو گوهدار زێباری دووبارە راگیرایەوە و سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان-یش دەڵێت: "هەوڵەكانمان بۆ ئازادكردنی بریكاردارمان گوهدار زێباری چڕ كردووەتەوە".
هاوكات بەشدار حەسەن سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان رایدەگەیەنێت: "پاش ئەوەی سزادراو (گوهدار زێباری) ماوەی زیندانیكردنەكەی تەواو كرد، وا بڕیار بوو رۆژی 16-8-2023 ئازاد بكرێت، بەڵام بەهۆی هەبوونی دۆسیەیەكی تر لەسەری بەپێی ماددە 15 لە یاسای چەك، دووبارە راگیرایەوە.
"لەگەڵ تیمەكەمان، هەوڵەكانمان بۆ ئازادكردنی بریكاردارمان گوهدار زێباری چڕ كردووەتەوە، بەشدار حەسەن وادەڵێت.
سەركردایەتییەكی پارتی: دەستگیركراوانی بادینان جاسوسن
وێڕای ناڕەزایەتییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان لەسەر كەیسی دەستگیركراوانی بادینان و نەبوونی بچوكترین بەڵگەی تاوان لەسەریان جگە لە كۆمەڵێك تۆمەتی ناڕەوا، ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت: "ئەوانە جاسوسی پەكەكەن نەك چالاكوان".
عەلی عەونی ئەندامی سەركردایەتی پارتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا هێرش دەكاتە سەر چالاكوانانی بادینان و دەستگیركراوانی ئازادی بیروڕاش بە جاسوس ناو دەبات و دەڵێت: "چوار جاسوسی پەكەكە دەستگیركراون كەچی دەڵێن چالاكوانانی بادینان".
سەركردایەتییەكەی پارتی دەشڵێت: "سەردەشت عوسمان رۆژنامەنووس نەبووە بڕۆن كتێبێ سەردەشت یان چوار وتاری سەردەشت بهێنن".
رۆژنامەنووس و چالاكوان گوهدار زێباری یەكێكە لە سزادراوانی دۆسییەی زیندانیانی سیاسیی بادینان كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی پارتییەوە لە 22ی 10ی 2020 زیندانی كران.
بەپێی یاسا بڕیاربوو رۆژی 16-8-2023 رۆژنامەنووس گوھدار زێباری ئازاد بكرێت، بەڵام ئاسایشی هەولێر بەبڕیاری حزب لەسەر ئەوەی تاپڕێكی كۆن وەك كەرەستەیەكی كەلەپوری لەماڵی خوشكەكەی گوهداردا بووە، دۆسیەیەكی نوێ لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە دەكاتەوە، لەكاتێكدا لەسەر ئەو تاپرە پێشتریش سزادراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
04:20 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
10:51 AM - 2024-05-21 -
مەکتەبی سکرتارییەت: بەرهەمەکانی مامۆستا ئەنوەر قەرەداغی سەرمایەیەکی بەنرخن
02:00 PM - 2024-05-20 -
قوباد تاڵەبانی: ئێران وڵاتێكی بههێزهو بهسهر ئهم كۆستهدا زاڵ دهبێت
01:13 PM - 2024-05-20
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
05:18 PM - 2024-05-21
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
02:09 PM - 2024-05-21
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
12:34 PM - 2024-05-21
قوباد تاڵەبانی: ئیرادەی گەلی ئێران رۆژە ناخۆشەکان تێدەپەڕێنێت
10:30 AM - 2024-05-21
زۆرترین خوێنراو
-
یادتان بە خێر ئازیزەکانم
بیروڕا 07:48 PM - 2024-05-21 -
قوباد تاڵەبانی: لە نێوان هەرێم و بەغدا لێکتێگەیشتنی باش هەیە
کوردستان 05:18 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 04:20 PM - 2024-05-21 -
کاروان ئەنوەر: هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ بۆ ئازادکردنی شاکار ستار
کوردستان 03:28 PM - 2024-05-21 -
دادگای فیدراڵی سكاڵاكهی مهسرور بارزانی لهبارهی كورسی پێكهاتهكان رهتكردهوه
کوردستان 02:09 PM - 2024-05-21 -
شاڵاو کۆسرەت پرسەنامەیەک ئاراستەی ئازاد سماقولی دەکات
پرسەنامە 01:39 PM - 2024-05-21 -
وتەبێژی یەکێتی: هەرگیز یەکێتی لەگەڵ نەمانی کورسی پێکهاتەکان نەبووە
کوردستان 12:34 PM - 2024-05-21 -
کۆمسیۆن پێنج کورسی پەرلەمانی بۆ پیکهاتەکانی کوردستان دیاریدەکات
کوردستان 10:51 AM - 2024-05-21