دادگای فیدراڵی تانەیەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێم رەتدەکاتەوە
کوردستان 11:32 AM - 2023-08-08
PUKMEDIA
حکومەتی هەرێم
پارتی دیموکراتی کوردستان لەرێگەی فراکسیۆنەکەیەوە لە بەغدا هەوڵی زۆریدا کە ئەو ماددەیەی پەیوەندی بە پارێزگای ناڕازییەوە هەیە لە یاسای بودجە دەربهێنێت، بەڵام بەهەوڵی یەکێتی ماددەکە کەلەبەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لەیاسای بەدجەدا جێگیرکرا، دوای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم بەهەمان نەفەسی فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەو ماددەیەدا نەبوو و لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدا، بەڵام دادگاکە تانەکەی رەتکردەوە.
دادگای فیدراڵی تانەی پارێزگای ناڕازی رەتکردەوە
کاروان یاروەیس بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
بە سایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:
"دادگای فیدراڵی تانەیەکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی لەبارەی ماددەی
پارێزگای ناڕازی لە یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵەکانی 2023 و2024 و 2025
رەتکردەوە".
"دادگای فیدراڵی تانەکەی مەسرور بارزانی لەسەر بڕگەی 8 لە ماددەی 13
کە تایبەتە بە پارێزگای ناڕازی بە نایاسایی زانی و رەتیکردەوە، ئەمە جگە لەوەی کە چەند
تانەیەکی دیکەشی رەتکراوەتەوە"، کاروان یاروەیس وای وت.
لای یەکێتی ئەولەویەت بۆ مووچەیە
یەکێتی مەبەستێتی قوت
و مووچەی فەرمانبەران پێش هەموو شتێک سەرف بکرێت و بەشە بودجەی نێردراوی بەغدا
نەچێت بۆ شوێنی دیکە.
هەر لەو بارەیەوە د.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "مەبەست
لەجێگیرکردنی ئەو بڕگەیە لە ماددەی 13 لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە ئەوە بوو کە ئەو
پارەیەی لە بەغداوە دێتە هەرێمی كوردستان، بدرێتە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان
و نەچێت بۆ شوێنی دیكە و قەرزی كۆمپانیا".
یەکێتی بڕگەی پارێزگای ناڕازی جێگیرکرد
ئەو ماددەیەی حکومەتی هەرێم تانەی لێداوە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە یاسای بودجەدا جێگیرکراوەو ماددەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە ئەو بەشە بودجەیەی كە لەعیراقەوە دێت، ئەولەویەت بۆ موچەی هاووڵاتیان بێت، هەروەها پێویستە ئەو بەشە بودجەیە بەیەكسانی بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەبێ جیاكاری دابەشبكرێت بەسەر پارێزگاكاندا، بەپێچەوانەوە هەر پارێزگایەك دەتوانێت راستەوخۆ داوای بەشەكەی لەحكومەتی عیراق بكات و لەسەر سەرۆكوەزیرانی حكومەتی فیدراڵە رێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ جێبەجێكردنی، لەنێویاندا "تەمویلكردن" واتە پارە راستەوخۆ بداتە پارێزگاكان.
PUKMEDIA
دەقی رەتکردنەوەی تانەکەی حکومەتی هەرێم
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

