riklam

ماڵپەڕێکی عیراقی: نەوەی نوێ بەدوای پۆست و پارەوەیە

کوردستان 07:12 PM - 2023-08-01
لۆگۆی نەوەی نوێ PUKMEDIA

لۆگۆی نەوەی نوێ

سروە عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕێی تویتێکی ماڵپەڕی ئێکسەوە، کۆتایی هاوپەیمانی نەوەی نوێی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیمتیاد راگەیاند.

 

بنەماڵەی سروە بەدوای هاوبەشی دەوڵەمەند دا دەگەڕێن

سروە عەبدولواحید ئاماژەی بەوەداوە کە هۆکارەکە دەگەڕێتەوە بۆ جیابوونەوە لەناو ئیمتیداد دا، کەسایەتییەکانی ناو ئیمتیداد بۆ ماڵپەڕی هاف پۆستی عیراقی دووپاتیان کردەوە، کە هۆکارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەوەی نوێ بە سەرۆکایەتی بنەماڵەی سروە، بەدوای هاوبەشی دەوڵەمەند و نزیك لە دەسەڵاتدا دەگەڕێن.

سەرچاوەیەك كە ناوی ئاشكرانەكردووە پێشبینی دەکات: "نەوەی نوێ لە پشت پەردەوە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو هێزانەدا بكات كە لە دەسەڵاتەوە نزیكن، یان پەیوەندییان بە هاوپەیمانی بنچینەی نیشتمانی-ەوە بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە هەرگیز نەوەی نوێمان بە سەربەخۆ نەزانیوە، بەو پێیەی لە پشت هاوپەیمانی بەرژەوەندییە کاتیەکانەوەیە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە (پارەی سیاسی) سەرکردایەتی هاوپەیمانییەکان دەکات".

 

نەوەی نوێ پشتی لە جەماوەرەکەی کردووە

لە درێژەی قسەکانیدا سەرچاوەكە دەڵێت: "دەتوانرێت ئەوە پشتڕاست بکرێتەوە، لەو پەیوەندیانەی کە شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروەی خوشکی لە بەغدا کردوویانە، كه لەگەڵ کێ كۆدەبنەوەو  چ مەرجێكیان هەیە".

بەوتەی سەرچاوەكە، نەوەی نوێ پشتی كردۆتە جەماوەرە هەژارەکەی سلێمانی و بەجێیهێشتن و لە بەغدا نیشتەجێ بوون.

بەپێی راپۆرتەکە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق لە رۆژی ٢٤ی كانونی دووەمی ٢٠٢٣، پێشوازی لە سەرۆکی نەوەی نوێ کرد، ئەمەش ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی نەوەی نوێ سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگییە و زۆرێک لە قەوارە و دوکانە سیاسییە نوێیەکان لەلایەن هێزە كاریگەرەکانەوە پارەیان پێدەدرێت بۆ "ئاراستەكردن" و "ئامانجی سیاسی".
هێزە سیاسییە تەقلیدی و "نوێیەکان" لە پێشبڕکێدان بۆ چوونە ناو هاوپەیمانێتییەوە، بۆ ئەوەی لە ركابەری هەڵبژاردنی داهاتوودا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

سەرچاوە نزیکەکان لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق رایدەگەیەنن كە چوارچێوەی هەماهەنگی چەند لیستێكی نوێی هەڵبژاردنی دروستکردووە، بەم شێوەیە:
- لیستی دەوڵەتی یاسا بریتییە لە بزووتنەوەی ئەلبەشائیر، فەزیلە و حزبی دەعوەی ئیسلامی.
- ڕەوتی میانڕەوی نێو هاوپەیمانی نەسری (حەیدەر عەبادی)، و رەوتی حیکمەی (عەمار ئەلحەکیم).
- لیستی ڕێکخراوی بەدروعەتا، بە سەرۆکایەتی فالح فەیاز.
- عەسائیبی ئەهلی حەق، پێدەچێت بچێتە ناو یەک لیستی هەڵبژاردنەوە، ئەگەری هاوپەیمانی لەگەڵ رێکخراوی بەدریش هەیە.
هاوپەیمانی خزمەتگوزاریەکان، لیواکانی سەید الشوهەداە، لیواکانی ئیمام عەلی، جوندولئیمام، بزوتنەوەی ئەوفیا‌و الله، ئیقتیداری وەتەن، ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، هاوپەیمانییەکی مەدەنی كە كۆمەلێك كەسایەتی كە لەلایەن ئەبو توراب-ەوە سەركردایەتی دەكرێن لەگەڵ چەند لایەنی دیكە.

 

کەسانێک سەربەخۆیی وەک دروشم بۆ دەستکەوت بەکاردەهێنن

بە پێی زانیاری ماڵپەڕەكە بەرەی هێزە نوێیەکان کە دروشمیان مەدەنیەت و سەربەخۆییە، زیاتر لە بیست حزبن کە زۆربەیان نوێن و هاوپەیمانییەکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا خۆیان کاندید بکەن.

هاوپەیمانی بنچینەی نیشتمانی دیارترینیانە، کە هاوپەیمانی زۆرینەی سیاسییە وە بریتین لە واسیقون، وەتەد، ئەلتموح وەلوەعد، رەقابەی وەتەنی، شارستانیەت، هەروەها چەند قەوارەیەكی نوێی دیکە لەخۆدەگرێت.

سەرەڕای بوونی هاوپەیمانی فراوانی مەدەنی و سەربەخۆ، بەڵام چالاکوانان رەخنەی ئەوە دەگرن كە هاوشێوەی هێزە تەقلیدیەکانن.
چالاکوانێکی نەجەف دەڵێت: "رای گشتی عیراق دەبێت جیاوازی بکات لە نێوان سەربەخۆیی راستەقینە و ئەوانەی سەربەخۆیی وەک دروشم بۆ دەستکەوت بەرز دەکەنەوە".

 PUKMEDIA / لە هاف پۆست عیراقی وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket