سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
کوردستان 02:32 PM - 2024-05-11
PUKMEDIA
بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن
بڕیاربوو رۆژی 10ـی 5ـی 2024 بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات، کەبەپێی مەرسومێکی سەرۆکی هەرێم رۆژی 10ـی 6ـی 2024 دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، بەڵام تانەیەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئامادەکارییەکانی پڕۆسەکەی راگرت و وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت: "هەموو ئامادەکارییەکان راوەستاون تا سکاڵاکە یەکلایی دەبێتەوە".
وتەبێژی کۆمسیۆن: کارەکان راگیراون
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "دوای بڕیارەکەی
دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری ئەنجومەنی
کۆمسیاران ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگیراون و
کارە هونەری و داراییەکانی هەڵپەسێردراون".
"تا دادگای فیدراڵی سکاڵاکەی سەرۆکی
حکومەت کە لەسەر ماددەی 2 تۆماریکردوون یەکلایی نەکاتەوە، ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن
دەستپێناکاتەوە"، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەڵێت.
یەکێتی تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیاران دەدات
دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ راگرتنی
کارە هونەری و ماددییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان تانەی لەو بڕیارەدا.
رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی
یەکێتی بە وێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "تانەکەمان لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی
کۆمسیارانە، چونکە بڕیارەکە لەڕووی یاسایی و سیاسییەوە لەبەرژەوەندی دیموکراسی هەرێمی
کوردستاندا نییە".
"بڕیارەکەش لەکاتێکدایە، کە بەپێی دەستوور
نابێت هیچ سکاڵاو تانەیەک لەبارەی هەڵبژاردنەوە بدرێت، لەکاتێکدا کە ٦ مانگ بەسەر
بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردندا تێپەڕیوە و سکاڵاکەی مەسرور بارزانیش لەکاتێکدابووە،
کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، کە بەبۆچوونی ئێمە ئەو
کارە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بووە، نەک تانەدان لە دابەشکردنەوەی کورسییەکان"،
رزگار حاجی حەمە وایوت.
20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناویان تۆمارکردووە
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA هەتا رۆژی 14-3-2024 کە دوا وادەبوو بۆ تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکان،
لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، 20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناویان
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان تۆمارکرد، کە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنەبوو
ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بکات، لەبەرامبەریشدا سەرجەم حزبەکانی تر ئامادەییان بۆ هەڵبژاردن
لەوادەی خۆیدا نیشانداوەو ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە.
رۆژی 3ـی 3ـی 2024، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی
کوردستان، فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی
كوردستان ئیمزا كرد و بڕیاریدا کە هەڵبژاردنەکە رۆژی 10ـی 6ـی 2024 ئەنجام بدرێت،
ئەمەش لەکاتێکدابوو کە پێشتر سێ جار هەڵبژاردنەکە دواخرابوو، لە ئێستاشدا بەهۆی
سکاڵایەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی
پەرلەمانی کوردستان راگیراون.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
10:48 AM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
کێ بازاڕی پڕوپاگەندە لە کاتی قەیرانەکاندا گەرم دەکات؟
12:19 PM - 2026-07-20
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
10:44 AM - 2026-07-20
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
10:25 AM - 2026-07-20
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
بەرپرسێکی دیکە بە تۆمەتی گەندەڵییەکی گەورە لە بەغداد دەستگیر کرا
عیراق 02:48 PM - 2026-07-19 -
مەکتەبی سیاسی یەکێتی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی د. محەمەد خۆشناو دەکات
پرسەنامە 02:47 PM - 2026-07-19 -
بافڵ تاڵەبانـی ، هەڵوێستێک بەباڵای نیشتمان
بیروڕا 02:21 PM - 2026-07-19 -
نووسەران و رۆژنامەنووسان: پەیامەكەی سەرۆك بافڵ نەخشەڕێگای یەكڕیزی و بەرگرییە
ڕیپۆرتاژ 12:20 PM - 2026-07-19 -
سەردانەكەی زەیدی بۆ واشنتۆن ئامانج و بەربەستەكان
بیروڕا 11:36 AM - 2026-07-19 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆکۆچی دوایی مەلای مەلا قادر
پرسەنامە 11:34 AM - 2026-07-19 -
کورد چی بکات بۆ ئەوەی پریشکی شەڕی بەرنەکەوێت؟
بیروڕا 11:20 AM - 2026-07-19 -
مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی دا
بیروڕا 11:16 AM - 2026-07-19




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

