بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نزیکەی ملیار‌و نیوێک بۆ خۆی خه‌رج ده‌كات
کوردستان 11:09 AM - 2023-08-01بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە چەند نوسراوێکی جیا نزیکەی ملیار و نیوێکی بۆخۆی خەرجکردوە، لە کڕینی خانوو ئۆتۆمبێلدا، وەزارەتی پێشمەرگەش لەبارەی بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بریکاری وەزیری پێشمەرگە بۆخۆی ئاماژە بەوە دەکات: "نوسراوەکان و خەرجکردنی ئەو بڕە پارانە یاسایین و هەرکەسێک ئەو نوسراوانەی بڵاوکردبێتەوە رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتە بەر".
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر حکومەت دوو خانوو بۆخۆی دەکڕێت
عه‌بدولخالق باپیری بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڕی یه‌ك ملیار‌و 278 ملیۆن و 550 هه‌زار دینار به‌بڕیاری خۆی بۆ خۆی سه‌رف ده‌كات و دوو خانوو له فیوچه‌ر ستی له‌هه‌ولێر بۆ خۆی ده‌كڕێت.
ئه‌و بڕیاره له‌مانگی 7 ( تهمووز) ی 2023 بۆ خۆی ده‌ركردوه، به‌ڵام بۆ سه‌رلێشێواندن ناوی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی به‌كارهێناوه‌و ته‌نها به قه‌ڵه‌م جاف پیتی ( ل) ی له‌پێش ناوی وه‌زیره‌وه داناوه ، كه ده‌بێته له‌جیاتی وه‌زیری پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: " ئه‌و نوسراوه‌ی بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته‌كانه و وه‌ك ئه‌وه وایه (خۆی كه‌وا بۆ خۆی بدورێت) و به‌نوسراوی خۆی داوا و ره‌زامه‌ندی ده‌بڕیوه بۆ كڕینی ئه‌و دوو خانووه".
" شۆڕش ئیسماعیل له‌مانگی 11 ساڵی رابردووه‌وه وه‌ك وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌وامی نه‌كردوه‌و ئه‌م پاره سهرفكردنهی عه‌بدولخالق باپیر بریكاری وه‌زیری پێشمه‌رگه كه له‌سه‌ر پشكی پارتی-یه له‌مانگی ته‌مووزی ئهمساڵدایهو دووره له رێكاره یاسایی و رێپێدراوه‌كان" سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه واده‌ڵێت.
نوسراوەکانی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە نایاساین
به‌گوێری ئه‌و نوسراوه‌ی كه وێنه‌یه‌كی لای PUKMEDIA یه، ژماره 12939 و رۆژی 5-7-2023 فه‌رمانی وزاریی بۆ ده‌ركراوه‌و تێدا داوا كراوه بڕی ( 1.278.550.000) یه‌ك ملیار‌و دووسه‌دو حه‌فتاو هه‌شت و ملیۆن و پێنج سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار، له‌هه‌ژماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی هه‌رێم رابكێشرێت و له‌حسابی بانكی (مناره) له‌ژێر ژماره 230 دابنرێت، به‌مه‌به‌ستی كڕینی دوو خانوو له فیچه‌ر ستی بۆ عه‌بدولخاق باپیری بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: " ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له بڕیاره‌كانی دیكه كه بریكار له‌جیاتی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌ریكردون، نایاسایی و نا رێكاریین".
" بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌ڵاتی بۆ فراوان كراوه‌و ئه‌م پاره خهرجكردنهش خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته" ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وایوت.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە دەسەڵاتەکانی خراپ بەکاردەهێنێت
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ كڕینی دوو خانووه‌كه داوای كردوه ( كاری پێویست ئه‌نجامبدرێت له‌چوارچێوه‌ی نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری/ به‌ڕێوه‌به‌راتی ژمێركاری/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خه‌رجییه‌كان ژماره 9457 له 21-6-2023 ).
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌م خانوو كڕینه وێنه‌ی نوسراوه‌كه‌ی ته‌نها ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی هه‌رێم / هۆبه‌ی نامه‌ڵبه‌ندی كردوه بۆ كاری پێویست، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی ئه‌م خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته له فایلی تۆماره گشتیی و ره‌سمییه‌كاندا نه‌بێت.
به‌گوێره‌ی رێ و شوێنه كارگێڕی و یاساییه‌كان پێویسته كۆپیه‌كی ئه‌و نوسراوه ئاڕاسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی و بۆ به‌شه ژمێریاری و وردبینی وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و دۆسیه‌ی كه‌سی بریكاری وه‌زیر بنێدرێت، به‌ڵام نوسراوه‌كه ئاڕاسته‌ی هیچ شوێنێك له‌وانه نه‌كراوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بەپێی دوو فەرمانی دیکە، بە ژمارەکانی 6723 و 6724 لە 30-3-2023 ئەنجومەنی وەزیران وەڵامی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی داوەتەوەو رەزامەندی دەربڕیوە، بە خەرجکردنی 85 ملیۆن دینار و 75 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوەکانی، ئەمە جگە لەوەی بە رەزامەندی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە ژمارە 2886 لە 12-2-2023 رەزامەندی دەربڕدراوە بە کڕینی توێتا لاندکرۆزەری 2023 ی درع بۆ بریکار، ئەمە جگە لەوەی کە خۆی داوای لە خۆی کردووە کە نەسرییەکەی لە 12 ملیۆنەوە بۆ 15 ملیۆن دیناری مانگانە بۆ زیاد بکرێت.
لەبارەی ئەو نوسراوانەشی کە لە سۆشیاڵ‌میدیا بڵاوکرانەوە، لەبارەی خەرجکردنی نزیکەی 1 ملیار و 500 هەزار دینار، بە ئیمزای خۆی بۆخۆی، وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەبارەی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بەوە داوە، ئەو نوسراوانەی بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بۆ خەرجکردنی نزیکەی ملیارێک و 500 هەزار دینار بۆخۆی ئیمزای لەسەر کردووە، یاساین، هەروەها هەرکەسێک ئەو نوسراوە رەسمیانەی بڵاوکردبێتەوە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.
پێشتر رۆژی 30-7-2023 وەفدی باڵای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بە ئامادەبونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان کۆبونەوەو تەئکیدیان لە یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە کردەوەو چاوەڕواندەکرێت لە گفتوگۆکانی داهاتوویاندا، هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بدەن.
PUKMEDIA
فەرمانە وزارییەکە بە وێنە.......
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
10:07 AM - 2024-05-11
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
09:29 PM - 2024-05-10
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
زۆرترین خوێنراو
-
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
کوردستان 11:38 AM - 2024-05-11 -
دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سێ سكاڵای تایبه‌ت به‌هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:07 AM - 2024-05-11 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10