حزب، لەبەرگی دادگادا سزای شێروانی دەداتەوە
کوردستان 10:29 AM - 2023-07-25رۆژنامەنووس شێروان شێروانی
بڕیاره‌كه‌ی دادگای كه‌تنی هه‌ولێر به سزادانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه تا دێت ناڕه‌زایی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نووسانیش داوای ئازادكردنی بێ مه‌رج بۆ شێروانی ده‌كه‌ن. به‌شێك له رۆژنامه‌نووسان پێیانوایه مامه‌ڵه‌كردنی دادگا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی له‌ژێر فشاری حزبدا په‌یامێكه بۆ رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری بادینان و زۆنی زه‌رد كه دامركاندنه‌وه و كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و لاوازكردنی ئازادی راده‌ربڕینه.
هه‌رێمی كوردستان یاسای رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه
كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "سزادانه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی یه‌كێكه له‌حاڵه‌ته نامۆكان، چونكه ناوبراو پێشتر بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ سزادرابوو، سزادانهوهشی هه‌ر له‌زیندانه‌وه حاڵه‌تێكی نامۆیه و دادگا و یاسا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه".
"ئه‌و مامه‌ڵانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی ده‌كرێت، په‌یامێكه بۆ رۆژنامه‌نووسان، به‌تایبه‌تی بۆ رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری بادینان و زۆنی زه‌رد، ئه‌گه‌ر وانیه له‌كوردستان یاسای كاری رۆژنامه‌نووسیمان هه‌یه و پێویسته به‌پێی ئه‌و یاسایه رۆژنامه‌نووس سزا بدرێت"، سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان واده‌ڵێت.
رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری زه‌رد تاكه‌ی بێده‌نگ ده‌بن؟
له سه‌ره‌تای كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دا پێشبینی سیستمی پۆلیسی كرابوو به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان به‌تایبه‌تی له زۆنی زه‌رد، راپۆرته نیودهوڵهتییهكانیش باس لهوهدهكهن ژینگه‌ی میدیایی كوردستان له‌بار نییه.
كاروان ئه‌نوه‌ر ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو كه له‌م كابینه‌یه‌دا بارودۆخی رۆژنامه‌نوسان به‌هۆی جێبه‌جێكردنی سیستمی پۆلیسی خراپتر ببێت، به‌ڵام ئایا رۆژنامه‌نووسه‌كان تا كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌هه‌رێم تێیكه‌وتوون ئاوا بێده‌نگ ده‌بن؟ به‌تایبه‌تی له زۆنی زه‌رد، ته‌نانه‌ت راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ده‌ڵێن، هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌ی میدیایی له‌باری نیه بۆ رۆژنامه‌نووسان".
"وه‌كو لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان كراوه هه‌ڵوێستمان هه‌بووه، به‌ڵام ده‌پرسین بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بێده‌نگه و ته‌نانه‌ت بهیاننامهیهكیشی له‌سه‌ر سزادانه‌وه‌ی شێروان شێروانی نییه، له‌كاتێكدا ئه‌ركیه‌تی له‌سه‌ر گرتن و سزادانی رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوێستی جددی هه‌بێت و فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ت".
زه‌وتكردنی ئازادی لهشێروانی سته‌مه دژ به‌ده‌نگی ئازاد
دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی ئازادی راده‌ربڕینه و په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆیه دژ به رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی بادینان.
ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له لێدوانێكیدا بۆ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA رایگه‌یاند: "دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاوڕێكانی مه‌رجه‌كانی دادگایی دادپهرورانهی تێدا په‌یڕه‌و نه‌كراوه و به‌ده‌ر نه‌بووه له ده‌ستێوه‌ردانی سیاسی، ئامانج له‌و پڕۆسه‌یه دامركاندنه‌وه و كپكردنی ده‌نگه ناڕازییه‌كان و لاوازكردنی ئازادی راده‌ربڕین بوو".
"به‌م بڕیاره نوێیه‌ی دادگای كه‌تنی هه‌ولێر سه‌رله‌نوێ حكومه‌تی هه‌رێمی له رێگه‌ی دادگاییكردنی رۆژنامه‌نوس و چالاكوانانه‌وه په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌موو ره‌خنه‌گرێكی جددی و رۆژنامه‌نووس و چالاكوانێك ده‌نێردرێت، كه چاره‌نوسیان له چاره‌نووسی شێروان شێروانی باشتر نابێت، هه‌ربۆیه سه‌نته‌ری میترۆ بڕیاری زه‌وتكردنی ئازادی له شێروان شێروانی وه‌ك سته‌مێك دژ به هه‌موو ئازادیخوازێك ته‌ماشا ده‌كات و شه‌رمه‌زاری ده‌كات"، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وایوت.
دادگای هه‌ولێر له‌ژێر فشاری حزبدا بڕیاری دا
له‌چوارچێوه‌ی ناڕه‌زاییه‌كاندا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی رۆژی 23-7-2023 به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی 17 ده‌زگای میدیایی و 150 رۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس كه‌مال ره‌ئوف خوێندرایه‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه‌كرابوو: "دادگای هه‌ولێر له ژێر هه‌ژموون فشاری ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های حزبی دا به‌بێ هیچ پاساوێكی لۆژیكی له‌سه‌ر بنه‌مای تۆمه‌تێكی بێ بنه‌ما، به‌بێ ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر هه‌بێت رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی به چوار ساڵی دیكه زیندانی سزادا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژهبهوهشكرابوو: "سزادانی شێروان شێروانی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان رۆژبه‌ڕۆژ له بواری ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ماف و دیموكراسی پاشه‌كشه ده‌كات، چونكه به‌هۆی حكومڕانییه‌كی نادادپه‌روه‌رانه و دژه ئازادیی، هه‌رێم بووه‌ته ژینگه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ رۆژنامه‌نووسان و ده‌نگه ئازاده‌كان".
كه‌مال ره‌ئوف راشیگه‌یاند: "وه‌ك رۆژنامه‌نووسان، ئه‌و سته‌مه‌ی به‌ناوی یاسا و دادگاوه به‌رامبه‌ر به هاوڕێمان شێروان شێروانی كراوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و شه‌رمه‌زار و سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ردا جه‌خت له ماف و یاسای تایبه‌ت به ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ینه‌وه و رێگه‌ناده‌ین رۆژنامه‌نووس به نه‌فه‌سی رق و كینه‌ی خێڵه‌كی و تۆڵه‌ی سیاسییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، بۆیه ده‌نگی خۆمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئازار و ئازادی شێروان شێروانی و داوای ئازادكردنی ده‌ستبه‌جێی بێ مه‌رج بۆ شێروانی ده‌كه‌ین".
خه‌باتی كورد له‌پێناوی ئه‌وه‌دابوو كه ئازادبێت، به‌ڵام ئێستا كه ئازاده، دووباره هه‌وڵی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كانی ده‌درێت، ئه‌مه‌ش بووه‌ته گه‌وره‌ترین خاڵی ناكۆكی له‌نێوان حكومه‌ت و رۆژنامه‌نووسان و ئازادی خوازان، به‌تایبه‌ت له‌م كابینه‌یه‌دا.
به‌پێی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌م كابینه‌یه‌دا ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌نوسی پاشه‌كشه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیووه و حكومه‌ت فشاره‌كانی بۆ سه‌ر چالاكوانان و رۆژنامه‌نوسان زیادیكردووه، به‌بۆچوونی رۆژنامه‌نوسانیش له‌ئێستادا بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان ژینگه‌یه‌كی له‌بار نییه و رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی پیشه‌كه‌یانه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سکاڵای دوو ژنی لەدادگای فیدراڵی کێشرایەوە
08:31 PM - 2024-05-13 -
کارگەیەکی پۆشاکی سەربازی لە سلێمانی دەکرێتەوە
07:48 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
02:50 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
01:04 PM - 2024-05-13
ئەمانەش ببینە
کوردستان 01:15 AM - 2024-05-14 سەرۆک بافڵ: دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردن دروستبکەن
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
03:41 PM - 2024-05-13
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
02:44 PM - 2024-05-13
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
01:07 PM - 2024-05-13
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
12:24 PM - 2024-05-13
زۆرترین خوێنراو
-
ویژدانتان بێت !(ی،ن،ك) خەتابار مەکەن ،
بیروڕا 05:34 PM - 2024-05-13 -
ئاسایش 'دووپشکەکە' لە سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 03:41 PM - 2024-05-13 -
حزبی زەحمەتكێشان: هەڵوێستەكانی یەكێتی جێگەی نرخاندنە
کوردستان 02:50 PM - 2024-05-13 -
ئەنجومەنی نوێنەران وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ دیاریدەکات
عیراق 02:44 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی سەردانی مەڵبەندی ٩ی شارەزووری کرد
ی ن ک 02:21 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچە چارەسەر بوو
کوردستان 01:07 PM - 2024-05-13 -
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بکرێت بۆ وەبەرهێنەران لە هەڵەبجە
کوردستان 01:04 PM - 2024-05-13 -
جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مەرجە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە
کوردستان 12:24 PM - 2024-05-13