وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
کوردستان 02:31 PM - 2026-07-21
PUKMEDIA
د. یاد نەقشبەندی و د.سامان بەرزنجی و د.سەباح هەورامی
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو کێشە و گیروگرفتانەی رووبەڕوی کەرتی تەندروستی دەبێتەوە، وەزیری تەندروستی و وەفدێکی یاوەری سەردانی شاری سلێمانیان کرد و چەند نەخۆشخانەیەکیان بەسەرکردەوە و رایگەیاند: لە ئێستادا نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بەردەستن.
نەخۆشخانەی هیوا یەکێکە لەنەخۆشخانە گرنگەکان
دواتر لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا، د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:
نەخۆشخانەی هیوا یەکێکە لەو نەخۆشخانە گرنگانەی کە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجە
پێشکەش بە هاووڵاتیانی سلێمانی هەرێمی کوردستان و عیراق دەکات.
راشیگەیاند: گفتوگۆی
زۆرمان کرد لە بارەی پرۆژەی درووستکردنی نەخۆشخانەی هیوای گەورە و وەزیری
تەندروستی پشتیوانی بۆ پرۆژەکە دەربڕی و بڕیاریدا بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەو
بابەتە بکات و پرۆژەکە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
نزیکەی 12 ملیار دینار بۆ پێداویستی پزیشکی خەرجکراوە
دواتر د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە ئێستادا
نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی بەردەستن و
سوپاسی شێوازی بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەکە دەکەین کە توانیویەتی هاوسەنگی رابگرێت،
چونکە بارودۆخی دارایی و قەیرانی ئابووری، کاریگەریی لەسەر دابینکردنی دەرمان هەیە،
سەرەڕای ئەوەش لە ساڵی 2025 نزیکەی 28 ملیار دینار بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە دەرمان و
ئامێری پزیشکی تەرخانکراوە، لەو بڕە پارەیەش 25 ملیار دیناری بۆ دابینکردنی دەرمان
و 3 ملیار دیناریشی بۆ کڕینی ئامێری پزیشکی بووە و لە 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2026دا،
نزیکەی 12 ملیار دیناری دیکە بۆ دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان خەرجکراوە.
راشیگەیاند: نەخۆشخانەی هیوا جێگەی شانازیمانە، هەربۆیە بەرنامەیان
هەیە پەرەی زیاتر بە سەنتەرەکانی شێرپەنجە بدەین بەتایبەت لە قۆناغەکانی کۆتایی
چارەسەر وەرگرتن و کەمکردنەوەی ئازارەکانیان لەو قۆناغەدا، هەرچەندە نەخۆشخانەی
هیوا بارگرانی و فشارێکی زۆری لەسەرە و تێچووی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە زۆر
بەرزە، بەجۆرێک تەنیا یەک ژەمی چارەسەر دەکرێت بگاتە هەزاران دۆلار سوپاسی
خێرخوازانیش دەکەین بۆ بەشداربوونیان لە هاوکاریکردنی نەخۆشخانەکە.
کەرتی تەندروستی دامەزراندنی زیاتری پێویستە
وەزیری تەندروستی هەرێمی
کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری
سەرۆکوەزیران تاوتوێی بەهێزکردنی پاڵپشتییەکانمان بۆ نەخۆشخانەی هیوا کردووە و ئەو
بودجەیەی لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ کەرتی تەندروستی تەرخانکراوە بە تەواویی
دابەشکراوە و هیچ جیاوازییەک نەکراوە، بەڵام لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان
کورتهێنانی کارمەند هەیە و زیاتر لە 49 هەزار میلاکی وەزارەتی تەندروستی هەیە و
لەساڵی 2014ـەوە زیاد لە 14 هەزار میلاکی وەزارەت کورتی هێناوە و تەنیا ساڵی
ڕابردوو سێ هەزار کارمەند خانەنشین بوون، جیا لەوازهێنان و گیان لەدەستدان، بەڵام
کردنەوەی نەخۆشخانە، بنکە و هۆڵی نوێی نەشتەرگەری وایکردووە دامەزراندن بۆ سیستمی
کەرتی تەندروستی زیاتر ببێت و کورتهێنان زیاتر دەربکەوێت.
د.سامان بەرزنجی داواشیکرد، لەگەڵ عیراق لێکتێگەیشتنێک هەبێت بۆ
دامەزراندنی کارمەندانی کەرتی تەندروستی، بەجۆرێک دامەزراندنیان بدرێتەوە دەست
هەرێمی کوردستان و کێشەی کورتهێنانی کارمەندانی تەندروستی کەمتر بێتەوە، هاوکات لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە 3 هەزار کارمەندی
تەندروستی دامەزراون و بەدڵنیایی دەرچووانی پزیشکی گشتیی دانەمەزراو، دادەمەزرێن
بەڵام کاتەکەی بەدیاریکراوی دیارنییە.
لەبارەی پڕۆژە هاوبەشەکەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ یونسێفدا وەزیری
تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف کار لەسەر
پڕۆژەیەکی ستراتیژی دەکات بۆ چارەسەرکردنی ئاوی پیسی نێو نەخۆشخانەکان، کە بەهۆی
جیاوازیی ئاوی نەخۆشخانەکان لەگەڵ ئاوی ماڵان، ئەم پڕۆژەیە وەک هەنگاوێکی سەرەکی
بۆ پاراستنی ژینگە جێبەجێ دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 21ی7ی2026 وەزیری تەندروستی و وەفدێکی یاوەری
سەردانی شاری سلێمانیان کرد و هەریەک لەنەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەک
سەنتەر و بنکەی تەندروستیی شاری سلێمانی بەسەرکردەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
وهفدێكی مهكتهبی راگهیاندن و هۆشیاری هونهرمهند كاوه ئهحمهد میرزا بهسهردهكاتەوە
03:50 PM - 2026-07-21 -
دیوانی چاودێری دارایی بەراپۆرتێکی حەوت هەزار لاپەڕەیی باس لەخەرجی 2025 دەکات
02:19 PM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
وەزیری تەندروستی: نزیکەی 90%ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بەردەستن
02:31 PM - 2026-07-21
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
10:42 AM - 2026-07-21
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
تورکیا هێزەکانی لە عەفرین دەکشێنێتەوە
کوردستان 10:42 AM - 2026-07-21 -
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
کوردستان 09:48 AM - 2026-07-21 -
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
بیروڕا 09:39 AM - 2026-07-21 -
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
جیهان 09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
کوردستان 10:02 PM - 2026-07-20 -
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
کوردستان 09:35 PM - 2026-07-20 -
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
کوردستان 07:46 PM - 2026-07-20 -
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
کوردستان 06:32 PM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)
دابەزێنە

