پرسەنامەی باڵیۆز د.محمد سابیر بۆ كۆچی دوایی دکتۆر شادمان فوئاد مەستی
پرسەنامە 01:34 PM - 2023-07-24
PUKMEDIA
د.شادمان فوئاد مەستی
باڵیۆز د.محمد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی
سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو د. شادمان فوئاد مەستی
دەکات.
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێزان خاتوو خەرامان فوئاد مەستی و پرۆفیسۆر
د. نیان نەوشیروان فوئاد مەستی و خاتوو چرا فوئاد مەستی
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو (د.شادمان فوئاد مەستی)
هەواڵی کۆچی دوایی کاکە شادمان فوئاد مەستی برای
هەریەک لە کۆچکردوان فەریق روکن نەوشیروان فوئاد مەستی و شەهید نەریمان و میران و
کامەران فوئاد مەستی؛ لە ناخەوە دڵگرانی کردین.
د.شادمان فوئاد مەستی جگەلەوەی لە خێزانێکی تێکۆشەری ئەم کوردستانەبووە،
لە ژیانی خۆشیدا بیرو باوەڕپتەوبوو بەرامبەر بە خەباتی رەوای گەلی کورد و سەرکەوتنی
دۆزی رەوای گەلەکەمان و وەک پێشمەرگەیەکی دێرین رۆڵی لە خاباتی نوێی گەلەکەمان بینی
و ئەندامێکی چالاکی نێو ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانی بووە، لە رۆژگاری سەختی خەباتدا
لە ناوخۆو دەرەوەی وڵات بە ئەندێشەی بیری نوێ لە نێو شۆرشی نوێی گەلەکەماندا رۆڵی
نیشتمان پەروەری خۆی گێڕاو بۆ ساتێکیش لەو رێگەیە کۆڵینەدا و مەشخەڵی شۆرشی نوێی گەلەکەمانی
درەوشاوەترکرد.
بۆ ئەم کۆچە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان؛ لەتەواوی خێزان
و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم پەژارەتانین و لەخودای گەورە داوادەکەین
کە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین بسپێرێت و هاوبەشی خەم پەژارەتانین.
انا لله و انا الیه راجعون
باڵیۆز د.محمد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
هەواڵی زیاتر
-
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
01:37 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
پەرلەمانتارێکی یەکێتی کێشەیەکی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان چارەسەر دەکات
04:20 PM - 2026-07-20
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
02:20 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەستبەکاردەبێت
جیهان 11:13 AM - 2026-07-20 -
گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتى بەرزکردەوە و ئاڵتونیشى دابەزاند
جیهان 10:48 AM - 2026-07-20 -
ئاسایش لە سلێمانی و راپەڕین دوو داعش دەستگیردەکات
کوردستان 10:44 AM - 2026-07-20 -
کەشی عیراق گەرم دەمێنێتەوەو تۆزبارین دەستپێدەکات
عیراق 10:25 AM - 2026-07-20 -
سەرۆکی یەکێتی و هەڵوێستێکی نیشتمانيی
بیروڕا 10:09 AM - 2026-07-20 -
183هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
کوردستان 09:23 AM - 2026-07-20



.jpg)

.jpg)

دابەزێنە

