یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: كورد له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كده‌نگ بێت
کوردستان 02:04 PM - 2023-07-12
PUKMEDIA
کۆنگرەی رۆژنامەوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان
لێپرسراوی
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتی
هێڵی سووری بۆ هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی له كوردستان نییه، ده‌ستمان درێژ ده‌كه‌ین
بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان تا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له
ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌موومان پێكه‌وه‌بین".
په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه ئاڕ‌استه‌یه‌كی باشی هه‌بووه
دوای
سه‌ردانی وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆلای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان،
رزگار حاجی حه‌مه لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌ماوه‌ی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه‌ش به ئاڕ‌استه‌یه‌كی
باش بووه، هه‌میشه له زۆر پرسی چاره‌نوسسازدا یه‌ك ده‌نگ بووین".
"سه‌ردانی
ئه‌مڕ‌ۆمان بۆلای كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، تایبه‌ت بوو به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
هه‌رێم كه له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازداین، ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێكهاته‌كانی
تر ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه و به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی كورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن"، لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی
واده‌ڵێت.
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان به یه‌ك لیست به‌شداری ده‌كه‌ین
وتیشی:
"هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كه‌ركوك ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه
ئه‌نجام نه‌دراوه به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك هێز و لایه‌نی سیاسی له پێكهاته‌كانی
دیكه هه‌میشه كێشه و گرفتییان بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه
دروستكردووه"، "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چاره‌نووسی كه‌ركوك و ئه‌و شوێنانه‌ی
له‌ده‌ست كورد نه‌ماوه له‌دوای ریفراندۆمه‌وه دیاریده‌كات، هه‌وڵده‌ده‌ین كه هه‌موومان به برایه‌تی و به یه‌ك لیست له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی میلله‌ته‌كه‌مان به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌مان بكه‌ین".
لێپرسراوی
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی راشیده‌گه‌یه‌نێت: "له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كۆك
بووین له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری
كارامان هه‌بێت و یه‌كڕ‌یز و یه‌ك لیست بین، بۆئه‌وه‌ی چیتر دروشمی بریقه‌دار و
قسه‌ی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه نه‌كرێت، چونكه خه‌مخۆری بۆ ئه‌و ناوچانه
له‌ڕ‌ێگای قسه‌وه نابێت، به‌ڵكو به راستگۆیی و به شه‌فافییه‌ت و به یه‌ك ریزی
ده‌كرێت".
یه‌كێتی هێڵی سووری بۆ هیچ لایه‌نێك نییه
“یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان هێڵی سووری بۆ هیچ هێز و لایه‌نێكی سیاسی له كوردستان نییه، ده‌ستمان
درێژ ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان تا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی
پاریزگاكان له ناوچه كوردستانییه‌كان هه‌موومان پێكه‌وه‌بین و سازش بۆ یه‌كتر
بكه‌ین، نه‌ك به عینادی سیاسی هه‌وڵ بده‌ین ناوچه‌یه‌كی گرنگی كوردستان له‌ده‌ست
بده‌ین"، رزگار حاجی حه‌مه واده‌ڵێت.
لێپرسراوی
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی په‌یامێكی بۆ هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان نارد‌و وتی:
"لێره‌وه په‌یامم بۆ هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان
به‌یه‌كه‌وه له هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد به یه‌ك لیستی و هاوپه‌یمانێتی به‌شداری
بكه‌ین، چاره‌نوسی ناوچه‌كانمان به ده‌نگی كورد و كوردستانییه‌تی ئه‌و ناوچانه
بسه‌لمێنین".
پێویستە لە ناوچە جێناکۆکەکان یەک لیستی هاوبەش هەبێت
هەر
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بێستون حەمە ساڵح لێپرسراوی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە وەڵامی رۆژنامەنووساندا وتی:
"بۆچوونەکانمان لێک نزیکن، هەموو لایەکیش دەبێت بزانن دۆخی ناوچە
کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەگەر ئەو
تایبەتمەندییە لەبەرچاو نەگرین وادەکات چارەنووسی کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە بخرێتە
ژێر پرسیارەوە".
"لەگەڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختمان کردەوە کە پێویستە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکانی
عیراق لە ناوچە جێناکۆکەکان یەک لیستی هاوبەشمان هەبێت بۆئەوەی بتوانین زۆرترین
کورسی بەدەستبهێنین و رێگربین لە پەرتەوازەبوونی دەنگی کورد لەو ناوچانە"، بێستون حەمە ساڵح وادەڵێت.
لێپرسراوی
هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەری دەشڵێت: "ئامانجمانە کورد بەهێزەوە بەشداری هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکات لە ناوچە جێناکۆکەکان و هەوڵەکانیشمان لەگەڵ
یەکێتی بۆ ئەوەیە جارێکی دیکە لەڕێی دەنگدانەوە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە
بسەلمێنین".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
مەکتەبی سکرتارییەت دوو کەسایەتی دیاری دەڤەری راپەڕین بەسەردەکەنەوە
11:25 PM - 2026-06-03 -
ئامەدسپۆر خانمێکی کورد لە کازاخستانەوە دەخاتە ناو دەستەی کارگێڕییەوە
10:55 PM - 2026-06-03 -
بوومەلەرزەیەک شاری مەرەشی لە باکوری کوردستان هەژاند
05:31 PM - 2026-06-03 -
لەلەندەن رۆمانێك لەبارەی جینۆسایدی كوردەوە بڵاودەكرێتەوە
04:59 PM - 2026-06-03
ئەمانەش ببینە
کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێم دەست بەکارکردن دەکەنەوە
06:40 PM - 2026-06-03
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
03:47 PM - 2026-06-03
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
02:27 PM - 2026-06-03
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
11:46 AM - 2026-06-03
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆکوەزیرانی عیراق لیژنەیەک بۆ کۆنترۆڵکردنی چەک پێکدەهێنرێت
عیراق 04:13 PM - 2026-06-03 -
لە دامەزراوەی ڤیژن جەخت لە بەهێزکردنی سیستمی فیدراڵی عیراق کرایەوە
کوردستان 03:47 PM - 2026-06-03 -
رزگار جاسەنەیی: تادوا هەناسە پێشمەرگەی كورد‌و یەكێتیم
ی ن ک 02:50 PM - 2026-06-03 -
عەمار حەکیم: کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەت ئەنجام دەدرێت
عیراق 02:27 PM - 2026-06-03 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:47 AM - 2026-06-03 -
سبەینێ پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی رەسمیی دەبێت
کوردستان 11:46 AM - 2026-06-03 -
دووەمین کۆڕبەندی دێلفی بەچاودێری قوباد تاڵەبانی لەسلێمانی دەبەسترێت
کوردستان 10:08 AM - 2026-06-03 -
ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوت بەرز دەکاتەوە
جیهان 10:03 AM - 2026-06-03



.png)
.png)
.png)

دابەزێنە

