یەکێتی هەستانەوەو وەستانەوە
بیروڕا 08:52 AM - 2023-07-12
PUKMEDIA
بنار محەمەد
نووسینی...
بنار محەمەد
روون و
ئاشکرایە کە یەکێتی لە هەموو کایەکانی ژیانی سیاسیدا خۆی نوێ کردوەتەوە،
بەوانەشەوە کە بەشداریی ئەو هێزەن لە پرۆسەی فەرمانڕەواییدا، هەستانەوەی لە
چەقبەستوویی یان ژیانێکی ناسروشتیی حزبی بۆ جموجوڵ و گۆڕانکاریی لە کایە
جیاوازەکانی ژیانی حزبایەتی، ئەو هەستانەوەیە یار و نەیاری گوێقوڵاخ کردووە،
نەیارەکانی بە غەمگینیەوە لێی دەڕوانن و یارانی یەکێتیەکەی مام جەلالیش بە گەشبینی
و خۆشحاڵییەوە لێی دەڕوانن، هەروەکو لە ئەدەبیاتی یەکێتیشدا واباوە یەکێتییەکان بە
کەم رازی نابن و هەمیشە چاویان لە دەستکەوت و نوێبوونەوەی زیاترە، ئەوەش هەوێنی
نوێبوونەوەیە.
لە ماوەی
ساڵی رابردوودا چەندین وەستانەوە و هەڵوێستی نیشتمانی یەکێتیمان بینی کە هەموویان
بۆ خاتری راستکردنەوەی رێڕەوی فەرمانڕەوایی بوون کە خەڵکیش گلەیی لێی هەبوو،
وەستانەوەکەی یەکێتی بەڕووی رێڕەوی ناتەندروستی فەرمانڕەواییدا بەرهەمی باشی
هەبوو، بەتایبەت کە شەڕی یەکێتی دژی جیاوازی و جیاکاری لە خزمەتکردنی شار و
ناوچەکاندا، چونکە یەکێتی خۆی پێ حزبی هەموو خەڵک و ناوچە و شارەکان و تەنانەت
بەشەکانی دیکەی کوردستانیشە، بۆیە لەسەر کێشەکانی خەڵک، ئیتر خەڵکی هەر ناوچەیەک
بن بەدەنگ دێت و شەڕی لەپێناو ئاشتیدا بۆ دەکات.
سەرۆک مام
جەلال کاتێک باسی پیلانگێڕی لەسەر یەکێتی دەکرد دەیوت "سەفین لە بن بێت
یەکێتی لە بن نایەت"، ئەو ئیدیۆمە سیاسیەی مام جەلال بووە بنەمای خەباتی
یەکێتی و ورەی زیاتری دانێ، مادام یەکێتیی حزبی خەڵک و لەناو خەڵکە ئیتر پیلانی
لەسەر جێبەجێ ناکرێت، زۆر هێزیش خۆیان تاقیکردەوە، بەڵام دەرنەچوون، قوتابخانەی
پیلانگێڕیشیان چووە زبڵدانی مێژووەوە.
یەکێتی
بووەتەوە هیوا، یەک سەرۆک، سیاسەت و ستراتیژی هەیە، یەک ئامانجی روونیش، ئەویش
خزمەتکردنی خەڵک و سەربەخۆیی کوردستانە، ئەمانە دروشم نین، بەڵکو هێڵی سەرەکیی
سیاسەتکردنی یەکێتین، کاروانە سەوزەکەش دەگاتە جێ..
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

