ئەقتابی تەخریب لە پارتیدا
بیروڕا 05:52 PM - 2023-07-10
PUKMEDIA
شكۆ هەندرێن
شكۆ هەندرێن
پارتی هێزێكی مەركەزییە و هەمیشە لەسەرەوە بۆ خوار بە یەك تۆنی سیاسی و یەك بیركردنەوە لەبەردەم مایكەكان دەركەوتوون، بۆیە كاتێك لەدەرەوەی تۆنی باو لێدوانێك دەبیستین نیشانەی دیموكراسیەتی ناوخۆیی و راجیایی نیە وەك بانگەشەی بۆ دەكەن، بەڵكو هەوڵێكە ئەقتابی تەخریب لە ناو پارتیدا لە هەر نزیكبوونەوە و گفتوگۆیەك بۆ چارەسەریی كێشەكان پەنای بۆ دەبەن، جارێك لەساتەوەختی كۆبوونەوەی دەزگای هەڵبژاردنی نێوان هەردوولا، بە گشتاندنێكی ژێر بەژێر فەوزا لە پەرلەمان دەنێنەوە و جارێكیش لە وەختی كۆبوونەوەی هەردوو حزب حزبەكانی كەركوك كۆدەكەنەوە بۆ ئەوەی یەكڕیزیی نیشتمانیی لە هەڵبژاردنی پارێزگاكان سەرنەگرێت و دواجاریش بۆ كۆبوونەوەكەی دوێنێ، بە لێدوانێكی نابەرپرسانەی لێپرسراوی راگەیاندنەكەیان ریسی كۆبوونەوەكەیان كردەوە خوری، كۆمیدیاكەش لەوەدایە دەڵێن "گوزارشت لە رای خۆی دەكات"، كە نە رێی تێدەچێت لە پارتیدا رای جیاواز هەبووبێ و نە ئەسڵیشی هەیە بەرپرسی مەكتەبی راگەیاندن هەر لە خۆڕا بەناوی خۆیەوە قسە بكات.
ئەم مەشهەدە بێ شایەد نیە، لەوەتەی بیرمان دێت پارتی هەر ئەوەیكردووە و بەردەوامیش بۆ ئەوەی عینادی بەسەر لۆژیكدا سەربكەوێت گروپێكی بەدەسەڵات پەنای بۆ تێكدان و تەخریب بردووە، هەڵبەت لە ئەدەبیاتی سیاسی سەردەمی دوای شەڕی نەگریسی ناوخۆشدا ئەم سیاسەتە لەرێگەی ئیدیۆمی "پارتی ئاشتی ناكات" ببووە تێگەیشتنێكی گشتی، ئەو قۆناغە هەرچی كەناڵی راگەیاندنو كۆڕ و كۆبوونەوەی حزبی هەبوو هەر دەیانووت پارتی ئاشتی ناكات، چونكە یەقینێك لە گۆڕێدابوو كە پارتی بە رێككەوتنی واشنتۆن و دبلن و ئەنقەرەش ملی نەدەدایە ئاشتی و هەر كاتێك نوزەیەك بۆ ئاساییكردنەوە هاتبا پێش، بە ریسكێك تێك و پێكی دەدا، جا مێژوو خۆی دوبارە دەكاتەوە و بە قەوانی كۆن ئەمما بە تەكنیكی تازە هەمان رەفتار دەنوێنێتەوە و لەبەرامبەر هەڕەشەكانی سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و پەكخستنی دامەزراوەكان و فشارەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر هەرێم، لەبری ئەوەی ئەو ئەقتابی تەخریبە بەرپرسانە رەفتار بكەن و بواری هاوچارەنوسیی تێدا بهێڵنەوە، كەچی بە سەركێشی و گرێی دەروونی پەشۆكاو ئەسپی كەلەڕەقی تاودەدەن و سوێندەكەیان بەجێدەگەیەنن، كە پێشیان نەكرێت، پێیان تێكدەدەرێت، دەی باسی رابردوو ناكەین، بەڵام خۆ چوار ساڵە لە تێكدان بترازێ چیتریان كردووە..
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
نرخى نەوت لە جیهاندا دادەبەزێت
09:29 AM - 2026-07-21 -
تۆمەتبارێک لە گەرمیان دەستگیرکرا کە هەڕەشەی لە ژنان کردووە
10:02 PM - 2026-07-20 -
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
03:02 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
01:42 PM - 2026-07-20
ئەمانەش ببینە
هاوکاریی مانگى 6ى هاوپەیمانان خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە
09:48 AM - 2026-07-21
ئاسایشی هەرێم چوار بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکات
09:35 PM - 2026-07-20
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا
07:46 PM - 2026-07-20
قائیمقامیەتی سلێمانی: رۆژانە نزیکەی 7 هەزار بوتڵ غاز دابەش دەکەین
06:32 PM - 2026-07-20
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە
ی ن ک 03:02 PM - 2026-07-20 -
فراکسیۆنی یەکێتی هاوشێوەی غاز هەوڵی چارەسەری کێشەی بەنزین دەدات
کوردستان 02:20 PM - 2026-07-20 -
لهساڵیادى شههیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا
کوردستان 01:42 PM - 2026-07-20 -
میدیای نوێ بۆ حزبی دێرین
بیروڕا 01:42 PM - 2026-07-20 -
ڕفعەت عەبدوڵا: یەکێتی لەسایەی سەرکردایەتیەکەی هەنگاوى چارەسەری کێشەکان دەگرێتەبەر
کوردستان 01:37 PM - 2026-07-20 -
کەمی خواست نرخی دۆلار دادەبەزێنێت
کوردستان 12:32 PM - 2026-07-20 -
جەنگێك لە پشت شاشەکانەوە
کوردستان 12:19 PM - 2026-07-20 -
قوڕمیش
بیروڕا 11:28 AM - 2026-07-20




.jpg)
.jpg)

دابەزێنە

